پاش نۆ ساڵ چێڵسی توانی ببێتە پاڵەوانی ئەوروپا

پاش نۆ ساڵ چێڵسی توانی ببێتە پاڵەوانی ئەوروپا

ئایار 30, 2021 0 By wkadmin

لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی لە یاریگای دراگاو لە پورتوگال رووبەرووی یەکبونەوە.

لەدوای یارییەکی بەهێز لەلایەن هەردوو یانەوە، چێڵسی بە گۆڵێکی کای هاڤێرتز کە لەخولەکی 42 تۆماریکرد یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

بەو ئەنجامە، چێڵسی بۆ دووەم جار لە مێژوویدا توانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنێت، مانچستەر سیتی شکستی هێنا لە بەدەست هێنانی یەکەم نازناوی ئەو خولە

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی بی تی سپۆرت، تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری چێڵسی ستایشی یاریزانەکانی کرد ،

کە توانیان جەنگەکەی دراگاو بە سەرکەووتویی لە مانچستەر سیتی ڕکابەریان ببەنەوە و ئاماژەى بەوەدا توانیان ببنە بەردێک لەنێو پێڵاوی یاریزانەکانی گواردیۆلا.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە ئاشکراشیکرد، نازناوی چامپۆنز لیگ گرنگی تایبەتی خۆی هەیە ، و دڵخۆشە بەوەى یاریزانەکانی توانیان بەرگەى سەرجەم هێرشەکانی مانچستەر سیتی بگرن و پلانەکە وەک خۆی جێبەجێ بکەن.

تۆخێل بۆ بی تی سپۆرت ئاشکرایکرد، ئەو بردنەوەیە پێشکەش بە هەموو هاندرانی چێڵسی بە گشتی، و کچەکەى و باوکی بە تایبەتی دەکات و هیوادارە لەگەڵ بلوز نازناوی زیاتر بەدەستبینێت.

چێڵسی بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا و پاش نۆ ساڵ ،

چاوەڕوانی نازناوی یانە پاڵەوانەکانی بردەوە

و کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا کاتێک لە مانگی ئابی داهاتوو لە بێلفاستی ئیرلەندای باکوور بەرامبەر ڤیاڕێاڵی ئیسپانی یاری دەکات.

گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی بی تی سپۆرت ئاشکرایکرد، وەرزێکی نایابیان بەڕێکرد

و یاریزانەکانی ئاستێکی بەرزیان بەرامبەر چێڵسی پێشکەشکرد ،

بە تایبەتی لە تایمی دووەمدا و لەدەستدانی هەلە ئاسانەکان بۆ گۆڵ تۆمارکردن یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکیەکانی شکستەکەیان لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ.

ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە باسی لەوەشکرد، هەرچەندە یەکێک لە گرنگترین نازناویان لەدەستدا،

 بەڵام وەرزی داهاتوو بە شێوەیەکی باشتر دەگەڕێنەوە، و جارێکی تر کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.

گواردیۆلا سەبارەت بە پێکهاتەکەى دووپاتیکردەوە، باشترین بڕیاریداوە لە دانانی پێکهاتەکەى

و پێکانی دی برۆین هۆکارێکی تر بوو لە بەدەست نەهێنانی نازنازناوی ئەم وەرزەى چامپیۆنز لیگ.

لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا بۆ بی تی سپۆرت گواردیۆلا ئاشکرایکرد، کاتی ئەوە هاتوو پشوو بدەن.

 و دواتر خۆیان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە دەکەنەوە و هیواشی خواست جاریکی تر بگەنە یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکان.