فابریزیۆ ڕۆمانۆ: ئەگوێرۆ  پشکنینی پزیشکی بۆ بەرشلۆنه ئەنجام دەدات

فابریزیۆ ڕۆمانۆ: ئەگوێرۆ پشکنینی پزیشکی بۆ بەرشلۆنه ئەنجام دەدات

ئایار 30, 2021 0 By wkadmin

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی سکای، ئاماژەی بەوەدا سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا پشکنینی پزیشکی لە بەرشەلۆنە دەکات.

ڕۆمانۆ لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا نووسیویەتی: “ئەگوێرۆ لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەگاتە بەرشەلۆنە بۆ پشکنینی پزیشکی، بۆندەکەی تا ساڵی 2023 بەردەوام دەبێت و پێشتر واژۆی کردوو”.

گەیشتنی ئەگوێرۆی تەمەن 32 ساڵ دەکرێت نیشانەی ئەوە بێت کە هاوشاری ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی تەمەن 33 ساڵ بەردەوام بێت لەگەڵ بەرشەلۆنە.

پێشتر ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ کە نزیکە لەبەرشەلۆنە نوسیویەتی ئەگوێرۆ چاوەڕوانی بڕیاری میسی دەکات

 بۆ تەواوکردنی گواستنەوەکەی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.

بۆندی هەریەکە لە ئەگوێرۆ کە ماوەی 10 ساڵی تەواوی لەگەڵ سیتی بەسەر برد کۆتایی هات، و هەروەها بۆندی میسیش لەگەڵ بەرشەلۆنە بەرەو کۆتایی دەچێت

هەروەها ڕاپۆرتەکانی بی ئێن سپۆرت پێشتر ئاماژەی بەوە داوە کە میسی بڕیاری داوە لەگەڵ بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.

رۆمانۆ ئەوەشی وت: بەرشەلۆنە رایدەگەیەنێت کە ئیریک گارسیا و جۆرجیۆ ڤیناڵدوم بە فەرمی لە چەند رۆژێکدا دەچنە  ڕیزی یانەکەوە”

بەرشەلۆنە بەدوای بەهێزکردنی ڕیزەکانیەوەیەتی بۆ ئەوەی وەرزێکی باشتری هەبێت لە وەرزی ، کە تێیدا لەلالیگادا ڕیزبەندی سێیەمیان بەدەست هێنا و لەیاریی کۆتاییدا ماڵئاواییان لەچامپیۆنس لیگ کرد.