جۆرجینا مشتومڕەکان دەبڕێنێتەوە و چارەنووسی ڕۆنالدۆ ڕوون دەکاتەوە
ئایار 30, 2021جۆرجینا ڕۆدریگێز، کچە هاوڕێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوای ئەو راپۆرتانەی ئاماژەیان بە جێهێشتنی لە یانەی یۆڤانتۆس کردبوو،
وەڵامی یەکلاکەرەوەی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە, کە لەبارەی شوێنی داهاتووی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە دەکرێت.
یانەی یۆڤانتۆس گۆڕانکارییەکی تەکنیکیان کرد بە ڕۆیشتنی ئەندریا پیرلۆ لە ڕاهێنانی تیپەکە و گەڕانەوەی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری کە ڕۆناڵدۆ لەیەکەم ساڵی کارکردنیدا لە تورینۆ لەگەڵی کاری کردووە.
جۆرجینای مۆدێل دوێنێ ئامادەبوو بۆ دۆکیومێنتاریەک دەربارەی خۆی لەشارێکی ئیسپانیا، کە پێشتر میدیاکان لەچارەنووسی ڕۆناڵدۆیان پرسیبوو.
جۆرجینا پرسیارێکی لە پەیامنێرەکەوە پێگەیشتووە سەبارەت بەوەی ئایا ڕۆناڵدۆ لە یۆڤانتۆس بەردەوام دەبێت،
وەڵامی داوەتەوە :بەڵێ،بەردەوامە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە ڕۆناڵدۆ داوای لە جۆرجی مێندێس بریکارەکەی کردووە
کە بجوڵێت و بەدوای تیمێکی نوێدا بگەڕێت دوای ئەو بەدواداچوونە بەردەوامانەی یۆڤانتۆس لە وەرزی ڕابردوو.
ڕۆناڵدۆ دەبەسترێتەوە بەگەڕانەوەی بۆ مانچستەر یونایتد ، و باس لەوە دەکرێت پاریس سان جێرمان
گرنگی بەخزمەتەکانی دەدات و جۆزێ مۆرینیۆی هاونیشتیمانی خۆی لەبارەی ڕۆماوە پێی گەیشتووە
ڕۆناڵدۆ ماوەی ساڵێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس ماوە، ساڵی 2022 بۆندەکەی بەسەردەچێت.