سپالێتی بووە ڕاهێنەری ناپۆلی

سپالێتی بووە ڕاهێنەری ناپۆلی

ئایار 29, 2021 0 By wkadmin

بەفەرمی لوسیانۆ سپالێتی وەک راهێنەری نوێی یانەی ناپۆلی راگەیەندرا بۆ ماوەی دوو ساڵ.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، یانەی ناپۆلی بڵاویانکردەوە لوسیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئینتەرمیلان کردوەتە راهێنەری یانەکەیان بۆ ماوەی دوو وەرز و تا هاوینی 2023.

سپالێتی 62 ساڵ ڕاهێنەری نوێی یانەی  ناپۆلی دەبێت لە شوێنی جینارۆ گاتوسۆ کە لە ماوەی ڕابردوودا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە کاتێک نەیتوانی یانەکە بگەیەنێتە چامپیۆنز لیگ.

 سی لۆرێنتێسی سەرۆکی ناپۆلی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە رازایبوونی سپالێتی وەک راهێنەری یانەکەی لە سەرەتای مانگی حەوتی داهاتوەوە و هیوادارە بتوانن بەیەکەوە کاری گەورە بۆ یانەکەیان ئەنجامبدەن.

ناپۆلی لە وەرزی داهاتوودا لەگەڵ سپالێتی بەشداری یارییەکانی خولی ئەوروپا دەکەن دوای ئەوەی ئەم وەرزەیان لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا کۆتایی پێهێنا.