ئەلبا پاش پەیوەندی کردنی ڕیاڵ مەدریدەوە : متمانەم هەیە کە لەم یانە مەزنە سەرکەتوو دەبم

ئەلبا پاش پەیوەندی کردنی ڕیاڵ مەدریدەوە : متمانەم هەیە کە لەم یانە مەزنە سەرکەتوو دەبم

ئایار 29, 2021 0 By wkadmin

دەیڤد ئەلبا لە ڕێگەی تویتەرەوە نامەیەکی بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید نارد، لەو میانەیە تەئکیدی کردەوە کە چەند خۆشحاڵە بە لەبەرکردنی درێسی شاهانە و پێشبینییەکانی بۆ داهاتویەکی سەرکەوتوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ

شەوی هەینی ڕیاڵ مەدرید واژۆکردنی فەرمی ئەلبای لەسەر گرێبەستێک تا هاوینی 2025 ڕاگەیاند، لە گواستنەوەیەکی بێ بەرامبەردا پاش کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونخ.

ئەلبا نوسیویەتی”یانەیەکی تایبەتم جێهێشت تا بەرەو یانەیەکی تری تایبەت تر بڕۆم، بەڕاستی دڵخۆشم و شانازی دەکەم کە لەریاڵ مەدریدم”

وتیشی: دوای چەندین ساڵ لە میونخ ڕووبەڕووی ئاڵنگەریەکی نوێ دەبمەوە و هەموو کار و خەباتی خۆم بۆ درێژەپێدان بە مێژووی تایبەتی ئەم یانەیە دەخەمە گەڕ.

یاریزانە تەمەن 29 ساڵەکە ئاماژەی بەوەشدا: ناتوانم چاوەڕێ بکەم یەکەم یاریی خۆم بەدرێسی سپی مەدریدەوە بکەم.

هاتنی ئەلبا بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکرێت مانای ڕۆیشتنی کاپتن سێرجیۆ ڕامۆس بێت کە هێشتا ڕازی نەبووە لەگەڵ ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێز گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

هەروەها شایانی باسە ئەلبا دەتوانێت بۆ لە شوێنی  مارسێلۆش یاری بکات لە ئەگەری ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە لەم هاوینەدا