موچەکەی میسی لەگرێبەستە نوێیەکەیدا لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکراکرا

موچەکەی میسی لەگرێبەستە نوێیەکەیدا لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکراکرا

ئایار 29, 2021 0 By wkadmin

ڕاپۆرتەکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن بۆچی تازەکردنەوەی بۆندی میسی لەیانەی کەتەلانیا دواکەوتووە و بەهای گرێبەستە نوێیەکەی چەندە.

ئەمڕۆ راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا بەهای بۆندی نوێی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی کاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە ئاشکرا کرد.

ئەمەش بە پێی ڕۆژنامەی “سپۆرت” هاتووە کە باسی لە بەهای گرێبەستە نوێیەکە کردووە و جەختی کردەوە کە ئەوە هۆکاری دواکەوتنی نوێبوونەوەی گرێبەستەکەی نییە

بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەو گرێبەستە نوێیەی نێوان میسی و بەرشەلۆنە تەنیا بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت و لە 2022 – 2023 بەسەردەچێت.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە ئەو یاریزانە لە ماوەی وەرزەکەدا لە بۆندی نوێدا تەنیا 60 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

بەپێی ئەوەی لەڕۆژنامەی (موندۆ ) ی مانگی یەکی ڕابردوودا دزەی کردووە، گرێبەستەکەی میسی لەبەرشەلۆنە 138 ملیۆن یۆرۆی بۆ مسۆگەردەکات.

تا ئێستا ئەستێرەی ئەرجەنتینی 555 ملیۆن و 237 هەزار و 619 یۆرۆی وەرگرتووە،

 کە لەنێویاندا گۆڕاو و پاداشت هەیە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردۆتەوە کە بۆندە نوێیەکەی میسی ئەگەری ڕۆیشتنی لەکۆتایی وەرزی 2022 – 2023 لەخۆ دەگرێت بۆ بەسەربردنی دوو وەرز لەخولی ئەمریکی وەک یەکێک لەباڵیۆزەکانی بەرشەلۆنە.

بەڵام قەیرانەکە دەکەوێتە سەر مووچەی میسی لە بەرشەلۆنە دوای وەرزەکانی 2023 – 2024 – 2025 کە بڕیار بوو میسی گرێبەستێک ئیمزا بکات بۆ هێشتنەوەی لە بەرشەلۆنە وەک هاوبەشێک تا ساڵی 2030 – 2031.

میسی دەیەوێت ئەو پارە جێگیرەی لەو ماوەیەدا وەریدەگرێت زیاد بکات، لەکاتێکدا خوان لاپۆرتا تەنیا بەدوای قازانجدا دەگەڕێت و تاپێی دەکرێت بەهای کرێکە کەم دەکاتەوە.