کێ دەبێتە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید؟
ئایار 28, 2021زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید دەستی لە پۆستی راهینەرایەتی یانەى ریاڵ مەدرید کێشایەوە و ئێستا ئەو یانە گەورەیەى ئیسپانیا بێ راهێنەرە.
لە راستیدا من هەست دەکەم زیدان دەستیان پێ لەکار کێشابێتەوەو هۆکارەکەش پیرێزە.
پیرێز کۆمەڵێک یاسای هەیە و سورە لەسەر جێبەجێ کردنیان، یەکێکیان ئەوەیە هەر یاریزانێک تەمەنی گەیشتە 30 ساڵ یەک وەرز یەک وەرز بۆندەکەى نوێ دەکاتەوە، ئەمەى بەرامبەر مۆدریچ و رائول و پیپی و رۆناڵدۆ کردوەو ئێستاش بەرامبەر رامۆس دەیکات.
یاسایەکی تری پیرێز ئەوەیە هەر راهێنەرێک لە یەک وەرزدا هیچ نازناوێک بەدەست نەهێنێت دەردەکرێت، پێشتر ئەمەى لەگەل ئەنچیلۆتی و دیل بۆسکی کردوەو ئێستاش وا دەردەکەوێت لەگەڵ زیدان کردبێتی.
لە هەموو حاڵێکدا ئێستا ریاڵ بێ یانەیە، کێن بژاردەکان؟
تەبعان ریاڵ هەر راهێنەرێکی بوێ ئەتوانێت گفتوگۆی لەگەڵ بکات، واتە مەرج نیە راهێنەر تەنها بێ کار بێت و ریاڵ گفتوگۆی لەگەڵ بکات، بینیمان ئینتەرمیلان ئینزاگی کردە راهێنەر، لەکاتێکدا پێشتر راهێنەری لازیۆ بووز
پاڵێوراوەکان زۆرن بەڵام ئایا کامیان دەتوانن ئەو یانەیە بەهیزتر بکەن لەوەى کە زیدان سەرپەرشتی دەکرد.
ئێستا کۆنتی یەکێکە لەو راهینەرانەى کە بێ کارەو بەهۆی کێشەوە لەگەڵ ئینتەرمیلان جیا بوەوە، ئایا کۆنتی دەتوانێت ریاڵ بەهێز بکات.
بە دڵنیاییەوە کۆنتی راهێنەرێکی تەکتیکی بەهێزە و بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خول زۆر بەتوانایە.
ببێتە راهێنەری هەر یانەیەک بێ دودڵی نازناوی خولی بۆ بەدەست دەهێنێت، بەڵام کێشەى رکابەریی چامپیۆنز لیگی هەیە و خیبرەى ئەو پاڵەوانێتییەى نییە.
پۆچیتینۆ یەکێکی ترە لە پاڵێراوەکان، بەڵام کێشەکە ئەوەیە پۆچیتینۆ راهێنەری پاریسەو پاریسیش هیچی کەمتر نیە لە ریاڵ.
جگە لەوەى ریاڵ نایەوێ بکەوێتە کێشەوە لەگەڵ ئیدارەى پاریس لەسەر گواستنەوەى پۆچیتینۆ چونکە خۆی بۆ پاروە گەورەکە هەڵگرتوە کە مباپیە.
رائول بژاردەیەکی تری بەردەم پیرێزی راهێنەرە، بەڵام مەرج نیە ئەزمونی زیدان لە رائولدا دوبارە ببێتەوە،
دانانی یاریزانی رابردوی تیپ وەک راکێشانی کارتی قومار وایە، هەندێ جار دەردەچێت هەندێ جار دەرناچێت.
پێشتر بینیومانە زۆر یاریزانی پێشوو بون بە راهێنەر و سەرکەوتوو نەبون، سەرکەوتوش بن وەک راهێنەرێکی بەئەزمون دەرناکەون.
رائول خیبرەیەکی ئەوتۆی نییە و ئەزمونی تیپی گەورەى نییە و دانان و سەرکەوتنی مسۆگەرنییە.
دانانی رائول هەڵە نییە، بەڵام سەرکەوتنی مسۆگەرنییە.
ئالێگری بژاردەیەکی بەهێز بوو بەڵام بوەتە راهێنەری یۆڤانتۆس و پرۆژەیەکی نوێی وەرگرتوە.
تا ئێستا پاڵێوراوەکان ئەمانەن، بزانین کێی تر دێتە رکابەرییەکەوە.