ئەرجەنتین بردیەوە و ئۆرۆگوای و چیلیش یەکسان بوون
لە کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەی یەکەم هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەروی پاراگوایبویەوە. یاریەکەش بە کۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئەرجەنتین بە کۆتاهات، گۆمێز لەخولەکی 10 تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد. بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 7 خال لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەییەکەم دێت و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و پاراگوایش بە 3 خاڵ لە پلەیسێیەم دێت هەر لە کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەی یەکەم هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایی رووبەروی چیلیبویەوە. یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوو لاو بە بەیەکسان بوون بە کۆتاهات،ڤیداڵ لە خولەکی66 بە هەڵە گۆڵەکەی ئۆرۆگوایی تۆمار کرد و رۆگاس لە خولەکی 26 گۆڵەکەی چیلیتۆمار کرد. بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی چیلی بە کۆکردنەوەی 5 خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەییەکەم دێت و ئۆرۆگوایش بە 1 خال لە پلەی چوارم دێت.
