حوزه‌یران 23, 2021 0

ئینتەرمیلان بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ ئەستێرەی ئەی سی میلان کالهان ئۆغلوو راگەیاند

By wkadmin

یانەی ئینتەرمیلانی پاڵەوانی ئیتالیا ڕۆژی سێشەممه بۆندێکیان لەگەڵ هاکان کالهانئۆغلوی یاریزانی تورکی یانەی ئەیسی میلان لەسەر گوازتنەوەیەکی بێ بەرامبەرڕاگەیاند. یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تەمەن 27 ساڵ گرێبەستێکی سێ ساڵەی لەگەڵ ئینتەرئیمزاکرد دوای ئەوەی یارمەتی میلانی دا لەسێریا ئەی پلەی دووەم بەدەسن بهێنێتو بگەنە چامپیۆنس لیگ. کالهان ئۆغلوو پێش ئەوەی لە یانەی ئەی سی میلان یاریبکات، بۆ یانەکانی کارلسرۆو هامبورگ و بایر لیڤەرکوزن لە ئەڵمانیا یاریی کردووە. هەروەها کالهانئۆغلوو لە یۆرۆی 2020 لەگەڵ هەڵبژاردەی تورکیا بەشداری کردووە.

حوزه‌یران 23, 2021 0

وردەکاری پلانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ

By wkadmin

لەگەڵ ئەوەی جامی ئەوروپا دەچێتە قۆناغی کۆتاییەکانیەوە و جیهانی تۆپی پێسەرقاڵە بە جۆش و خرۆشی خۆی، کامپی ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە بەسەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا، کار لەسەر مامەڵەی سەدە دەکات بەپێی چەند سەرچاوەیەک لاپۆرتا بەدوای تەواوکردنی مامەڵەیەکی سەرسوڕهێنەردایە کە واژۆکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە بۆ ئەوەی شان بەشانی کاپتن لیۆنێلمیسی یاری بکات. لەم دواییانەدا هەواڵەکان دەستیان بە گەشە کردن کردووە دەربارەی ڕاستی ئەومامەڵەیە کە پێدەچێت تەنها لەسەر کاغەز بێت. لەگەڵ هاتنی ئەلیگری، یانەی یۆڤانتۆس بیر لەفرۆشتنی ڕۆناڵدۆ دەکات کەگرێبەستەکەی لەهاوینی 2022 بەسەردەچێت. بۆیە فرۆشتنی لەم هاوینە ئامانجێکی سەرەکییە بۆ یانەکە و پێویستی بەگواستنەوەی خۆڕایی نییە. لاپۆرتا بەڵێنی پلانی گەورەی داوە بۆئەوەی بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەیخۆی، ڕەنگە پلانەکەی بۆ ڕۆناڵدۆ و میسی گەورەترین پلان بێت لەمێژووی یانەکە. بە گوتەی ڕۆژنامەی ئێس، لاپۆرتا پلانی ئەوەی هەیە کە مامەڵەیەکی گەورەپێشکەشی ڕۆناڵدۆ بکات کە کەمپی بەرشەلۆنە گرنگیی بە بیرۆکەکەی لاپۆرتا دەدات. لاپۆرتا پلانی ئەوەی هەیه لە بەرامبەر ڕۆناڵدۆ ژمارەیەک یاریزان پێشکەش بکات. لە ناو ئەو ناوانەی کە بۆ ئاڵوگۆڕی گواستنەوەدا پاڵێوراون یاریزانی فەڕەنسیئەنتۆین گریزمان، فلیپی کۆتینۆی بەرازیلی و سپانیارد سێرگی ڕۆبێرتۆ. ڕێگری سەرەکی بەردەم گرێبەستەکە خودی ڕۆناڵدۆیە کە مێژووی دوورو درێژیلەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری بەرشەلۆنە هەیە و ڕەنگە ڕێگری لێبکات لە خیانەتکردنلە یانەی شاهانە. ڕۆناڵدۆ نۆ وەرزی دوور و درێژی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەسەربردوە و پەیوەندیەکیتایبەتی لەگەڵ هاندەرانی یانەکە هەیە کە ڕەنگە ئەگەر بەرەو بەرشەلۆنە بڕوات بەخیانەتکاری یانەکەی ناوببرێت. لەلایەکی ترەوە ڕۆناڵدۆ گرێبەستێک پەسەند ناکات لەسەر بنەمای دابینکردنی مادیدەیەوێت کۆتایی پیشەکەی بۆ بەرزکردنەوەی باری مێژوویی خۆی بێت نەک بۆکۆکردنەوەی پارەی زیاتر.

حوزه‌یران 23, 2021 0

کرواتیا و ئینگەلتەرا سەرکەوتن بۆ قۆناغی دواتر

By wkadmin

لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و له کۆمەڵەی D هەڵبژاردەی ئینگەلتەرا رووبەروی چیکبویەوە. یارییەکەش بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئینەلتەرا بە کۆتاهات،رەحیمستێرلینگ لە خولەکی 12 تاکە گۆڵەەی ئینگلاندی تۆمارکرد  بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئینگەلتەرا بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ و بە پلەی یەکەمی گروپیD سەرکەوت بۆ قۆناغی 16 و هەڵبژاردەی چیکیش بە 4 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت. هەر لە کۆمەڵەی D و لە یارییەکی تردا هەڵبژاردەی کرواتیا رووبەروی ستۆکلەندابویەوە یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی کرواتیا بەکۆتاهات،هەریەک لە ڤلاسیچ لە خولەکی 17 و مۆدریچ لە خولەکی 62 و پێریسیچ لەخولەکی 77 گۆڵەکانی کرواتیایان تۆمار کرد و مکگرێگەریش تاکە گۆڵەکەی چیکیتۆمار کرد لە خولەکی 42. بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی کرواتیا بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ بە پلەی دووەمی گروپی Dسەرکەوت بۆ قۆناغی 16 و سکۆتلەنداش بە ۱ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت و ماڵئاواییلە یۆرۆ کرد

حوزه‌یران 22, 2021 0

سەرۆکی لالیگا لەبارەی قەیرانەکانی بەرشلۆنە لێدوانی دا

By wkadmin

جاڤیر تێباس سەرۆکی لالیگا ئاشکرایکرد، زیانەکانی وەرزی ڕابردوو بۆ یانەکانیلالیگا بڕی 700 ملیۆن یۆرۆ بووە، کە نیوەی ئەو زیانانە بەتەنها بۆ بەرشەلۆنە بووە. گوتیشی: هەموو ئەمانە نزیکەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بووە، بەڵام ڕەنگە چەندیانەیەکی گەورەی تریش هەبێت کە کارێکی باشتریان کردووە بۆ کەمکردنەوەیقەیرانی ڤایرۆسەکە. ئاماژەی بەوەشدا: ڕیاڵ مەدرید هەوڵی گەورەی داوە بۆ ئەوەی زیانەکانیان کەمتربێت لە زیانەکانی بەرشەلۆنە، توانیویانە قەیرانی کۆرۆناش بە کەمترین زیانبەڕێوەببەن. تێباس ستایشی کاری بەڕێوەبەرایەتی بەرشلۆنەی نوێی کرد لەژێر چاودێری خوانلاپۆرتا. گوتیشی: ئیدارەی بەرشەلۆنە لەسەر ڕێچکەیەکی ڕاستە، بەهۆی ئەزمونی زیاتریانلەیانەکانی تر، دەزانن کە یاساکان ناگۆڕدرێن و هەوڵی گەورە دەدەن بۆکەمکردنەوەی زیانی مووچەکانیان. هەروەها هۆشداری دایە یانەکانی لالیگا کە ڕەنگە داهاتی فرۆشتنەکەیان کەمتربێت لەوەی پێشبینی دەکەن لە وەرزی داهاتوودا. سەرەڕای ئەوەی بیر لەوە کراوەتەوە کە بوار بە هاندەران بدەن بە توانای 50٪ لەناویاریگادا ئامادەبن. دڵنیام یانەکان دەتوانن مامەڵە لەگەڵ بازاڕی گواستنەوەدا بکەن. بەڵام ئەو یانانەی کە دەبێت یاریزانەکان بفڕۆشن بەردەوام بڕوایان وایە نرخییاریزانەکان وەک یەک وایە لە چاو پێش قەیرانەکە.