ڤان خال هێرش دەکاتە سەر مانچستەر یونایتد

ڤان خال هێرش دەکاتە سەر مانچستەر یونایتد

ئازار 29, 2022 0 By wkadmin

ڤان خال لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاریی دۆستانەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەرامبەر ئەڵمانیا، کە ئەمشەو کاژێر ٩ و ٤٥ خولەک بە کاتی باشووری کوردستان لە هۆڵەندا دەکرێت، قسەی بۆ ڕۆژنامەنوسان کرد و بە هەلی زانی جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە سەر ئەو یانە ئینگلیزییەی پێشتر راهێنەری بووە. ڤان خال هۆشداری دایە ئێریک تین هاگی راهێنەری یانەی ئایاکس و داوایلێکرد نەبێتە راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد و گوتی “تین هاگ پێویستە ببێتە راهێنەری تیپێکی تۆپی پێ، نەک یانەیەکی بازرگانی”.  میدیای هۆڵەندی و بەریتانی زۆر باس لەوە دەکات کە تین هاگ بەهێزترین بەربژێرە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا ببێتە راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد. ڤان خال لەو بارەیەوە گوتی “پێموایە تین هاگ راهێنەرێکی گەورەیە، پێشتر زۆرجار ئەوەم دووبارە کردووەتەوە، ئەو باش و گونجاو دەبێت بۆ مانچستەر یونایتد، بەڵام بەداخەوە کە ئەو یانەیە ئێستا بووەتە یانەیەکی بازرگانی”. راهێنەرە هۆڵەندییەکە، هەروەها گوتی “ئەوە بژاردەیەکی زەحمەتە، چونکە تۆ وەک راهێنەر دەبێت یانەیەکی تۆپی پێ هەڵبژێری نەک یانەیەکی بازرگانی”.