گۆڤاری فرانس فتبۆڵ گۆڕانكاری لە شێوازی هەڵبژاردنی  خەڵاتی بالۆندۆر دەكات

گۆڤاری فرانس فتبۆڵ گۆڕانكاری لە شێوازی هەڵبژاردنی  خەڵاتی بالۆندۆر دەكات

ئازار 15, 2022 0 By wkadmin

گۆڤاری فرانس فتبۆڵ لە دوای ساڵی (1956) ەوە گۆڕانكاری لە میكانیزمی هەڵبژاردنی باشترینەكانی تۆپی پێ كردوە، گرنگترین گۆڕانكاریش ئەژماركردنی وەرزی یاریكردنە لە بری ساڵی یاریكردن، واتە هەڵسەنگاندن بۆ باشترینەكانی لە نێوان مانگی 8 بۆ مانگی 7ی ساڵی داهاتوو دەبێت، ئەم گۆڕانكاریانە پێشوتر بكرایە ئێستا ناوی تر وەكو باشترین یاریزان دەهێنرا.
خەڵاتەكانی تایبەت بە باشترینەكانی تۆپی پێ یەكێكە لە روداوە وەرزشیە گەورەكان كە ساڵانە دابەشدەكرێن، بەڵام هەمیشە پیوەرەكانی دیاریكردنی باشترینەكان روبەروی رەخنە بونەتەوە؛ بەتایبەتی خەڵاتی بالۆن دۆر كە دیارترین و بەناوبانگترین خەڵاتی تۆپی پێیە.
خەڵاتی بالۆن دۆر لەساڵی (1956) ەوە لەلایەن گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەرەنسیەوە دامەزراوە و لەو ساڵەوە گۆڤارەكە بە پێوەرە تایبەتەكانی خۆی ساڵانە باشترینی جیهانی دیاریكردوە جگە لە ساڵی( 2020) كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ یەكەمجار گۆڤارەكە خەڵاتی بالۆن دۆری هەڵپەسارد.
گرنگترین و دیارترین گۆڕانكاری ئەوەیە كە وەرزی یاریكردن ئەژماردەكرێت بە پێچەوانەی پێشوەوە كە ساڵ ئەژماردەكرا، واتە ماوەی هەڵسەنگاندنەكان لە نێوان مانگی 8 بۆ مانگی 7ی ساڵی داهاتو دەبێت و بۆ خەڵاتی داهاتو هەڵسەنگاندنەكان لە نێوان مانگی ئابی ساڵی رابردو تا مانگی تەموزی ئەمساڵە
بەدیوێكی تردا بۆ دیاریكردنی باشترینەكان؛ مۆندیالی قەتەر لە پێوەرەكان نابێت، بەو پێیەی بەرێوەچوونی مۆندیالەكە لە وەرزی یاریكردنەكەدا نابێت، بەڵام بۆ باشترینەكانی وەرزی داهاتوو ئەژماردەكرێت كە نیوەی وەرزەكەی دەكەوێتە ساڵی 2023ەوە

هەروەها یەكێكی تر لە گۆڕانكاریەكان ئەوەیە لیژنەی هەڵسەنگاندن بچوك دەكرێتەوەو دیدیە درۆگبای ئەستێرەی پێشوی كۆتدیڤوار و سەرنوسەری گۆڤاری فرانس فتبۆڵ سەرۆكی لیژنەكە دەبن