رۆمان ئەبرامۆڤیچ بڕیاریدا یانەی چێڵسی بفرۆشێت

رۆمان ئەبرامۆڤیچ بڕیاریدا یانەی چێڵسی بفرۆشێت

ئازار 7, 2022 0 By wkadmin

رۆمان ئەبرامۆڤیچی روسی پێچەوانەی هەڵوێستی حكومەتەكەی مامەڵە دەكات ‌و بڕیاریدا یانەی چێڵسی بفرۆشێت، قەرزەكانییشی كە لای ئەو یانەیەیە پێشكەشی ئاوارەكانی ئۆكرانیا كردرۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، ئەبرامۆڤیچ بڕیاریداوەی یانەی چێڵسی بفرۆشێت ‌

‌و لەو ماوەیەشدا یانەكە ژمارەیەكی قورسی ئەوروپا‌و جیهان بوە.بەپێی هەواڵەكەی تێلیگراف، ئەبرامۆڤیچ بڕی چوار ملیار پاوەندی وەك نرخ لەسەر یانەی چێڵسی داناوە‌.
میدیاكانی بەریتانیا ئاشكرایانكردوە، ئەبرامۆڤیچ بڕیاریداوە لەو بڕە پارەیە خۆش ببێت كە وەك قەرز لای یانەی چێڵسیە كە یەك ملیار و (500) هەزار پاوەندە،
ئەو پارەیەش وەك هاوكاری بەئاوارەكانی ئۆكرانیا دەبەخشێت.خاوەنە روسەكەی یانەی چێڵسی ئەوەشی ئاشكراكردوە، هیوادارە جارێكیتر سەردانی
یاریگای ستامفۆرد بریج بكات، ئەوەش قورسترین بڕیاربوە لەژیانیدا كە یانەی چێڵسی بفرۆشێت.ئەم بڕیارەی رۆمان ئەبرامۆڤیچ
دوای ئەوەی دێت لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگی روسیا و ئۆكرانیا، حكومەتی بەریتانیا خاكەكەی لە ئەبرامۆڤیچ قەدەغە كرد‌و بەخێرایی گەڕایەوە بۆ روسیا.