مباپێ: لەوانەیە پاریس بۆ من باشترین شوێن نەبێت

مباپێ: لەوانەیە پاریس بۆ من باشترین شوێن نەبێت

حوزه‌یران 12, 2021 0 By wkadmin

ئەستێرەی پاریس سان جێرمان کیلیان مباپێ هێشتا بیرۆکەی جێهێشتنی یانەکەی لە مێشکدایە

 لەکاتێکدا پاریس بە چەند جۆرێک هەوڵ دەدات ئەستێرەی تەمەن 22 ساڵ ڕازی بکات بۆ بەردەوام بوون لەگەڵ یانەکەدا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ گوتی: من پەلەم نییە دەبێت بڕیاری دروست بدەم، قورسە و دەرفەت بە خۆم دەدەم کە بەباشی بیر بکەمەوە.

من حەزم بە مانەوەم لە شوێنی ئێستامە، هەست بە باشی دەکەم، بەڵام ئایا ئەمە باشترین شوێنە بۆ من؟هێشتا  وەڵامەکە نازانم.

ئاماژەی بەوەشدا: دەزانم گەر وازبێنم پڕۆژەی یانەکە وەک خۆی نامێنێتەوە،

 بەڵام پاریس لەهەستەکانی من تێدەگات. ڕەنگە لەبەر ئەوەی دەزانن من لە بەرپرسیارێتی ڕاناکەم.

ئەمە لەکاتێکدا گرێبەستەکەی لە ساڵی 2022 دا کۆتایی دێت، و سەرۆکی یانەی پاریسیش ناسر خلێفی پێشتر ڕایگەیاند کە نیازی نییە مباپێ بفڕۆشێت.

مباپێ لە ساڵی 2018 بە فەرمی چوو بۆ پاریس و دووەم گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ یە

دوای ئەوەی کە بە بڕی 145 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەی گواسترایەوە.