مانچینی دلخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی

مانچینی دلخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی

حوزه‌یران 12, 2021 Off By wkadmin

لە کۆنفرانسێکدا دوای یاری هەڵبژارەکەی بەرامبەر تورکیا،

 ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕاگەیاند یاریزانەکانی یاریەکی باشیان ئەنجامدا

 و ئاسان نەبوە بەو ئاستە بەرزەوە بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی باش دەربکەویت.

مانچینی: هاندەران یارمەتیدەرمان بوون لە بردنەوەمان بەرامبەر تورکیا

 و سوپاسیان دەکەین و دلخۆشین بە ئامادەبونیان لە یاریگاکاندا.

لە جێمی یەکەمدا نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بکەین بەڵام جێمی دووەم یاریزانەکانم بە تەواوی کۆنترۆلی یاریگاکایان کرد,

 و ئەو هەلانەی بۆیان رەخسا توانیان گۆڵی پێ تۆمار بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا: دەبێت یاریزانەکان بە خێراییەکی زیاتر تۆپەکان ئاڵوگۆڕ پێبکەن

 لە نێوان خۆیاندا و دەبێت لە هەموو یاریەکدا لەسەرەتای یاریەوە باڵادەستی خۆیان پیشانبدەن.