لاوتارۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیلان نوێ ناکاتەوە

لاوتارۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیلان نوێ ناکاتەوە

حوزه‌یران 12, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد، کە دانوستانەکانی ئەم دواییەی ئەستێرەی ئەرجەنتینی

لاوتارۆ مارتینێز لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی راوەستێنراوە.

بریکاری مارتینێز گوتی: خۆشحاڵین لە ئینتەر بەو دۆخەی کە ئێستا هەمانە ڕازین

ئەمەش بەپێی ڕۆژنامەی ” سپۆرت ” هاتووە کە دووپاتی کردووەتەوە

ئەو یاریزانە هێشتا خەون بەوەوە دەبینێت لە ماوەی داهاتوودا بڕواتە ڕیزەکانی بەرشەلۆنە.

بریکارەکەشی گوتی کە کێ هەیە نەیهەوێت  بۆ یانەیەکی گەورەی وەک بەرشەلۆنە یاری بکات ، لە ئێستادا لاوتارۆ ئامادەیە بۆ هەموو کێبڕکێیەک

سیاسەتی بەڕێوەبردنی ئینتەر گۆڕاوە، چونکە چەند یاریزانێکیان فرۆشت بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان.

ئەمە هەمان شتە کە هانی ڕاهێنەری پێشوو ئەنتۆنیۆ کۆنتی دا کە بڕوات سەرەڕای بردنەوەی نازناوی سیریا ئەی.

گرێبەستی ئێستای لاوتارۆ مارتینێز لەکۆتایی وەرزی 2022 – 2023 بەسەر دەچێت، واتە بیرۆکەی ڕۆیشتنەکەی بۆ هیچ یانەیەک بەخۆڕایی نابێت.