ئینگلتەرا لە ڕۆمانیای بردەوە
حوزهیران 7, 2021لە یاریەکی دۆستانەدا ئینگلتەرا لە ڕۆمانیای بردەوە و نەرویج بە یۆنان دۆڕا.
لە درێژەی یاریە دۆستانەکانی هەڵبژاردەکاندا، ئینگلتەرا لەیاریگای ریفریساید بەرامبەر ڕۆمانیا یاریەکی ئەنجامدا.
ئەنجامی یاریەکەش بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا،
تاکە گۆڵی یاریەکەش مارکۆس راشفۆرد لە خولەکی 68 بە لێدانی سزا تۆماریکرد،
و لە خولەکی 78 جۆردان هێندرسۆن لێدانێکی سزای بۆ ئینگلتەرا لەدەستدا.
هەروەها لە یارییەکانی تردا، نەرویج بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یۆنان دۆڕا و دانیمارک و نەمساش یەکسانبوون.