لینگلێت: لەگەڵتان دەمێنمەوە و هیوادارم میسیش هەروا بکات

لینگلێت: لەگەڵتان دەمێنمەوە و هیوادارم میسیش هەروا بکات

حوزه‌یران 5, 2021 0 By wkadmin

کلیمین لینگلێت بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە دوای بەشداری کردنێکی کەم و چاوەڕوانیەکانی ڕۆیشتنی لە کۆتایی ساڵدا،

 بەردەوامبوونی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە پشتڕاستکردەوە، ئەوەش گومانی لە داهاتووی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەکە دروست کرد. 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا چەندین ناویان ئاشکرا کرد ، بۆ ئەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەرشەلۆنە بەجێبهێڵن، لەوانەش لۆنگلیتی بەرگریکاری یانەکەیە.

بەپێچەوانەوە بەرگریکاری فەرەنسی بەمتمانەیەکی تەواوە باسی لەبەردەوامی لە یان کەتەلۆنیەکە کرد

 لەوەرزی داهاتوودا و دڵنیاشی کردەوە کە ئەم هاوینە یانەکە جێناهێڵێت.

لینگلێت: من خۆم نابینم ئەم هاوینە لە یانەکە بڕۆم، ئەگەر هەندێک ناتەواویش هەبێت، لەئایندەدا باشتر دەبێت، وەرزی داهاتوو لەبەرشەلۆنە دەمێنمەوە.

لە دوای دوو ساڵم لێرە زیاتر هەست بە ئامادەیی دەکەم بۆ یارمەتی دانی یانەکەم، من لە بەرشەلۆنە باشترم، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە ڕاهێنەرە کە دەستەکەی هەڵدەبژێرێت.

لە پرسیارێکی تردا : “کۆمان؟ ئەو لە یەکەم ساڵی خۆیدا کارێکی باشی کرد،

ڕاستە لە هەندێک خاڵدا تووشی ئەنجامی نەرێنی بووین، لەگەڵ ئەوەش کوالێتیەکی باش و سەرکەوتن و وێنەیەکی ئەرێنیمان هەبوو.

دەربارەی میسی وتی:  نازانم وەرزی داهاتوو یاری لەگەڵ میسی دەکەم یان نا، بەڵام بەدڵنیاییەوە هیوادارم ئەوە ڕووبدات.

لەم وەرزەدا بەرشەلۆنە لە ڕیزبەندی سێیەمدا کۆتایی بە خولی ئیسپانی هێنا و تەنها نازناوی جامی شای ئیسپانیاشی بردووەتەوە.