تیتی ئاشکرایکرد هەندێک لە یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی نایانەوێت بەشداری کوپا ئەمریکا بکەن.

تیتی ئاشکرایکرد هەندێک لە یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی نایانەوێت بەشداری کوپا ئەمریکا بکەن.

حوزه‌یران 4, 2021 0 By wkadmin

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا پیش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیکوادۆر لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال، تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل ڕایگەیاند، بڵاوکردنەوەی لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ یارییەکانی کوپا ئەمریکا دوا دەخات بۆ دوای هەردوو یاری پاڵاوتنی مۆندیال.

تیتی وتی: لەم کۆنفرانسەدا دەبوایە کاسیمیرۆی کاپتنی هەڵبژاردەکەم بەشدار بوایە بەلام بەهۆی وەرگرتنی هەڵوێست دژی میوانداریکردنی یارییەکانی کوپا ئەمریکا لەلایەن حکومەتی بەرازیلەوە بڕیاریدا بەشداری نەکات.

وتیشی: ئەو یاریزانە بەرازیلیانەی لە ئەوروپا یاریدەکەن نایانەویت بەشداری یارییەکانی کوپا ئەمریکا بکەن،\

 و لەگەڵ کالۆکۆلۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل لەسەر ئەو بابەتە قسەیان کردووە.

ئاشكراشیکرد، هەموو یاریزانێک خاوەنی بۆچوونی خۆیەتی و تا دوای یارییەکانی پالاوتنی مۆندیال، هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر پێکهاتەی هەڵبژاردەکەم بڵاوناکەمەوە

و دواتر گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ یاریزانەکان دەکرێت.

بلاویشیکردەوە، یاریزانەکان بۆچوونی خۆیان بۆ هاندەران رادەگەیەنن و نایانەوێت ولاتەکەیان دۆخی تەندروستی خراپتر بێت

 لەکاتێکدا بەدەست زۆری تووشبون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەناڵێنن.