لوکاکۆ بەردەوامی خۆی لە ئینتەر ڕاگەیاند
حوزهیران 3, 2021ڕۆمیلۆ لوکاکۆی بەلجیکی بەردەوامبوونی خۆی لە یانەی ئینتەرمیلانۆ بۆ وەرزی داهاتوو پشتڕاستکردەوە، ئەوەش دوای ئەو پێشبینیانەی کە ئەو یانەکەی بەجێ دەهێڵێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕۆژنامەی “گاردیان” چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند کە یانەی چێڵسی هیوادارە بۆندێک لەگەڵ ڕۆمیلۆ لوکاکۆی ئەستێرەی ئینتەر میلان ئیمزا بکات
لەگەڵ ئەوەشدا لوکاکو ئەوەی بە کەناڵی VTMی بەلجیکای ڕاگەیاند کەوا لە یانەی ئینتەر میلان دەمێنێتەوە.
وتیشی: من پێشتر چاوم بە سیمۆن ئینزاگی ڕاهێنەری نوێ کەوتووە، ڕەنگە نەکرێت ئەوە بڵێم، بەڵام گفتۆگۆیەکی زۆر ئیجابی بوو.
ئاماژەت بەوەشدا: لە ئینتەر هەست بە باشی دەکەم
لوکاکۆ یاریزانی پێشووی ئیڤەرتۆن و مانچستەریۆنایتد تا ساڵی 2024 بۆندی لەگەڵ ئینتەر واژوو کردووە
و لە درێژەی یاریکردنی بۆ ئینتەر لە وەرزی ڕابردوو 44 دەرکەوتنی هەبووە و 30 گۆڵی تۆمار کردووە