گەڕانەوەى ئەنچیلۆتی چی جیاوازە لە گەڕانەوەى زیدان؟
حوزهیران 2, 2021یانەى ریاڵ مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی گەڕانەوەى کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە راگەیاند و لەجێگەى زیدانی فەرەنسی دەستبەکار دەبێت
کە ئەو بەهۆی رێزنەگرتن لە دەستکەوتەکانی و بێ متمانەیی دەستی لەکار کێشایەوە
پێش ئەوەى باس لە گەڕانەوەى ئەنچیلۆتی بکەین، دەبێت باس لە گەرانەوەى زیدان بکەین.
سیناریۆی ئەنچیلۆتی دوبارەیە و پێشتر شکستەکەیمان بینیوە.
چۆن گەڕانەوەى زیدان لەدوای رۆیشتنی هەڵە بوو، گەڕانەوەى ئەنچیلۆتیش هەڵەیە.
ئەگەر ئەنچیلۆتی دڵی بەم پێکهاتەیەى ئێستای ریاڵ خۆشە ، ئەوە لە ئێستاوە شکستی هێناوە.
ئەگەریش ریاڵ بەنیازە گۆڕانکاری لە پێکهاتەى یانەکە بکات و یاریزانی نوێ بکرێت, و یاریزانە خراپەکان دوربخاتەوە، بۆ زیدانی بکردایە باشتر بوو لە ئەنچیلۆتی.
هەم زیدان زیاتر شارەزای یانەى ریاڵ مەدریدە، هەمیشە یانەکەى بەرەو بەهێزبونەوە گەڕاندبوەوە.
ئەنچیلۆتی وەک هەموو راهێنەرێک خاڵی بەهێز و لاوازی هەیە
چەند خاڵێکی بەهێزی هەیە لەوانە:
خۆشەویستە لە مەدرید لە هەموو روویەکەوە، لە لایەن سەرۆکەوە، لەلایەن راگەیاندنەوە، لەلایەن یاریزانەکانیشەوە.
خۆشی کەسێکی بەرێزەو ناکۆکی کەم هەبوە لە ئەزمونی راهێنەرایەتیدا لەگەڵ یاریزانەکان.
جگە لەوەى پێشتر لە مەدرید بووەو شارەزای دۆخی یانەکە هەیە.
بەڵام خاڵی لاوازی ئەنچیلۆتی ئەوەیە لە روی بەدەستهێنانی نازناوی خول بەتایبەت, زۆر باش نییە و 21 ساڵە کاری راهێنەرایەتی دەکات تەنها چوار نازناوی خولی بردۆتەوە.
جگە لەوەى ئەزمونەکانی ئەم دواییەى بەتایبەت لەگەڵ ناپۆلی و ئیڤەرتۆن سەرکەوتوو نەبوەو بە خراپ بەسەریدا شکاوەتەوە.
هەر بۆیە گەڕانەوەى ئەنچیلۆتی بۆ ئەم پێکهاتەیە، هیچ لەمەسەلەکە ناگۆرێت، ئەگەر پیرێزی سەرۆک بڕیاری گۆڕانکاری گەورە نەدات و یاریزانی سوپەری بۆ نەکرێت، کە ئەوەش بۆ زیدان بکرایە ، ئەنجامەکەى باشتر دەبوو.