ئەنچیلۆتی هۆکاری وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکرا کرد

ئەنچیلۆتی هۆکاری وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکرا کرد

حوزه‌یران 2, 2021 0 By wkadmin

لە لێدوانێکدا و پاش وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی لە تویتێکدا ڕایگەیاند، هۆکاری یەکەمی جێهێشتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئیڤەرتۆن,

 خۆشەویستیم بوو بۆ ڕیاڵ مەدرید و هەمیشە بە ماڵی دووەمی خۆی زانیووە و کار بۆ سەرخستنی دەکات.

هەرلە درێژەى تویتەکەى ڕاھینەرە ئیتاڵیەکە  ئاشکرایکرد، ئەزموونی ڕابردووم لەگەڵ ئیڤەرتۆن سەرکەوتوو بوو،

 هەرچەندە نەیانتوانی لە پلەکانی پێشەوەى ڕیزبەندی بن، بەڵام توانیان وەرزێکی باش بە ڕێ بکەن

و سووپاسی سەرۆک و کارگێڕی و یاریزانان  هاندەرانی یانەکەى کرد کە هەمیشە پاڵپشتی بوون.

ئەنچیلۆتی دووپاتیکردەو، وەرزی داهاتوو ڕیاڵ مەدریدێکی جیاواز تر دەبینن,

 و کار بۆ بەدەستهێنانەوەى نازناوەکان دەکەن تا سیناریۆی 2014 دووبارە بکەنەوە کاتێک بۆ جاری 10یەم بوونە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ.