ئەگوێرۆ: میسی لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە

ئەگوێرۆ: میسی لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە

حوزه‌یران 1, 2021 0 By wkadmin

هێرشبەری نوێی بەرشەلۆنە سیرجیۆ ئەگوێرۆ لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد لیۆنێل میسی باشترین یاریزانی مێژووە

و پێی وایە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە دەمێنێتەوە، وە ئاماژەی بەوەشدا کیلیان مباپێ باشترینە لە دنیادا لە ئێستادا تەنها  لە لیۆ میسی نەبێت.

لیۆنێل میسی لە بەرشەلۆنە تا کۆتایی وەرزی 2022 / 23 گرێبەستێک ئیمزا دەکات و بڕگەی کڕینیشی بە 100 ملیۆن یۆرۆ دانراوە.

ئەگوێرۆ دەڵێت ” یاریکردن لەگەڵ لیۆ میسی لەبەرشەلۆنە یەکێک بوو لەخەونەکانم ، خۆشحاڵبووم کە لەگەڵی ئەبم و دڵخۆشم بەوەی کە ئێستا ئەمە لەبەرشەلۆنە ڕوودەدات.

لای منەوە جێی خۆشحاڵی و شانازییە شان بەشانی لیۆ یاریی بکەم،

 و پێم وایە لەبەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت، بۆ من یانە کەتەلۆنیاکە باشترین یانەی جیهانە.

وتیشی: کیلیان مباپێ بۆ من باشترین یاریزانی جیهانە، بێگومان بەدەر لەلیۆنێل میسی چونکە ئەو باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.

گواردیۆلا پێی وتم کە من دەچمە باشترین یانەی جیهان، یەکێک بووە لەو کەسانەی کە ماوەیەکی زۆرە

 راهێنەری بەرشەلۆنەی کردووە و بێگومان بەهای ئەم یانەیە باش دەزانێت، زۆر شتی لەبارەی بارودۆخی ئێرە بۆ باس کردم.

یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی گواستنەوەی هێرشبەری ئەرجەنتینی سیرجیۆ ئەگوێرۆی بۆ یانەکەی خۆی ڕاگەیاند ،

دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی.