میسی و رۆناڵدۆ پاڵێوراون بۆ تۆپی ئاڵتونی!

میسی و رۆناڵدۆ پاڵێوراون بۆ تۆپی ئاڵتونی!

ئایار 31, 2021 0 By wkadmin

سەرباری ئەوەى ئەنجامەکان و ئاستی میسی و رۆناڵدۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکان وەک پێویست نەبووە، بەڵام هەردوکیان هەلی بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییان هەیە.
بۆ وەرزی 2020 – 2021 تا ئێستا هیچ یاریزانێک بەشێوەیەکی باڵا دەستی بونی خۆی نەسەلماندووە تا میسی و رۆناڵدۆ بشارێتەوە.
من ناڵێم میسی و رۆناڵدۆ شایستەى بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونن،

دەڵێم بە گشتی هیچ یاریزانێک نییە کە ئەو دوو یاریزانەى شاردبێتەوە.


بە کۆتایی هاتنی رکابەرییەکانی چامپیۆنز لیگ و یۆرۆپا لیگیشەوە تا ئێستا ئەوەی باش بووە کەمێک زومی کامێراکانی لەسەر بووە ، کانتێی یاریزانی چێلسی بووە.
ئەویش دەرکەوتنی بەو شێوە باشە لەدوو یارییەکەى ریاڵ مەدرید و یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بووە دەنا پێشتر کەس فۆکۆسی لای ئەو یاریزانە نەبوەو کەم کەسیش زانیویەتی ئاستی کانتێ چۆنە.


بەدەر لە نەبونی رکابەری بەهێز ، ئەمساڵ ساڵی کوپا ئەمەریکا و جامی نەتەوەکانی ئەوروپایە.

هەمیشە ئەو ساڵانەى دوو پاڵەوانێتی کوپا ئەمەریکا و جامی نەتەوەکانی تێدا دەبێت ، قسە کردن لەسەر تۆپی ئاڵتون دوادەکەوێت.


زۆر ئاساییە گەر رۆناڵدۆ ئاستێکی بەرز لە یۆرۆ پێشکەش بکات و هەڵبژاردەکەى بکاتە پاڵەوان و دواتریش ببێتە رکابەرێکی بەهێزی تۆپی ئاڵتون.

بەهەمان شێوە ئاساییە بۆ ئەوەى میسی تۆپی ئاڵتون بباتەوە ، گەر لەگەڵ ئەرجەنتین لەکوپا ئەمەریکا رۆڵێکی گەورە ببینێت لەبەدەستهێنانی نازناوەکە.


پێشتریش روداوی لەو جۆرە زۆر بووە کە براوەى تۆپی ئاڵتون لەو تیپەدا نەبووە کە براوەى چامپیۆنز لیگ بووە، بۆ نمونە 2019 میسی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناو لیڤەرپوڵیش براوەى چامپیۆنز لیگ بوو.


بۆیە مادام هێشتا یۆرۆ و کوپا ئەمەریکا نەکراون ، ئەگەرەکان کراوەن و هیچ شتێک بەداخراوی نەماونەتەوە.