مانچستەر یونایتد دەیەوێت ئۆبلاک بکاتە شوێنگرەوەی دی خیا

مانچستەر یونایتد دەیەوێت ئۆبلاک بکاتە شوێنگرەوەی دی خیا

ئایار 28, 2021 0 By wkadmin

ڕۆژنامەی زە سەن ڕایگەیاند یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دەیانەوێت بۆندێک لەگەڵ گۆڵپارێزی ئەتلەتیکۆ مەدرید جان ئۆبلاک ئیمزا بکەن.

ڕۆژنامەکەش ئەوەی نووسیوە یانە ئینگلیزیەکە بیر لە ئاڵوگۆڕێک دەکات کە لە سایەیدا دەیڤید دی خییا گۆڵچی خۆی دەگوازێتەوە بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ.

مانچستەر یونایتد بەدوای بەهێزکردنی پێگەی گۆڵپارێزیدایە لەگەڵ ئۆبلاکی سلۆڤینی تەمەن 28 ساڵ ،

کە بەهای بازاڕەکەی بە 70 ملیۆن پاوەند مەزەندە دەکرێت.

دی خیای ئیسپانی تەمەن 30 ساڵ وەرزی ڕابردوو 36 دەرکەوتنی هەبووە، و لە ساڵی 2011 ەوە بەرگری لە درێسی یانەکەی کردووە کاتێک ئەتلەتیکۆ مەدریدی بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ بەجێهێشت.

بۆندی لەگەڵ یانەکه تا ساڵی 2023 بەردەوامە وەک بۆندی ئۆبلاک لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.