لێدوانی پاریس سان جێرمان سەبارەت بە پێكانەكەی مباپێ
نیسان 27, 2021دوای ئەوەی كیلیان مباپێ لەدوایین خولەكەكانی یاری بەرامبەر میتز تووشی پێكان هات،
یانە فەڕەنسییەكە ڕوونكردنەوەیەكی خێرای سەبارەت بە پێكانی ئەستیرەی یانەكە دا.
بەگوێرەی پشكنینە سەرەتاییەكان مباپی پێكانەكەی كە لە ئەژنۆیەتی تەنها لێدانێك بووە،
و مەترسیدار نییە و بە ئەگەری زۆرەوە دەتوانێت بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئامادە بێت،
بەڵام ئەمڕۆ پشكنینی وردی بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی بارودۆخی بە تەواوی ڕوون بێت،
هەر سەبارەت بە پێكانەكە پۆچیتینیۆ ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان گوتی
” مباپی كەمێك بەهۆی ئەو لێدانە ئازاری پێگەیشت، بەڵام پێی وایە بارودۆخی باشە، هیوادرام وابێت،
هیوادارین پشكنینە وردەكان باش بن و لەگەڵ ئێمە بۆ یاری مان سیتی ئامادەبێت.
مباپی لەو یارییەی بەرامبەر میتز توانی دوو گۆڵی دیكە تۆمار بكات،
و كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزە بۆ 25 گۆڵ بەرز بكاتەوە، جێی ئاماژەیە یاریزانە فەڕەنسیەکە هەموو ئۆفەرەکانی سان جێرمانی بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتکردوەتەوە،
و ڕۆژنامەیەكی فەرەنسیش لە تازەترین هەواڵیدا سەبارەت بە داهاتووی ئەم یاریزانە ئاشكرای كردوە ،كە ڕیال مەدرید وێرای قەیڕانی دارایی دەستی لە گواستنەوەی ئەستیرەی پاریس سان جێرمان هەڵنەگرتوە.
بەپێی ڕۆژنامەی (لۆ پاریزیان)ی فەرەنسی ئاشكرای كردوە كە پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید ،
و خۆزێ ئانخیل سانچێزی یاریدەدەری ماوەیەكە پلانی كۆكردنەوەی پارەیان داڕشتوە، بۆ ئەوەی مباپێ ئەم هاوینە بۆ ڕیزەكانی ڕیال مەدرید بگوازنەوە، پلانەكەش ئەوەیە چەند یاریزانێك بفرۆشن و پەنا بۆ هەندێك بانك ببەن، بۆ ئەوەی هەندێك پارەش قەرزبكەن، بۆ ئەوەی گرێبەستەكە ئەنجام بدرێت، پێرێز پێی وایە ڕیال مەدرید تا ئێستاش سەرەڕای كۆرۆنا،
و گاریگەرییە خراپەكانی متمانەی لای بانكەكان بەهێزە و دەتوانێت ئەو كارە بكات.
لەدرێژەی هەواڵەكەدا هاتوە كە هاتنی مباپی واتای ئەوەیە زێدانیش دەمێنێتەوە، و قورسە لە ڕیال مەدرید بڕوات، بە تایبەتی گەر بزانرێت كە زێدان بەبەردەوامی لەگەڵ مباپێ قسە دەكات و هەمیشە هانی دەدات تا پەیوەندی بە ڕیال مەدرید بكات.