![خولی ئیگەلتەرا(پریمەرلیگ)…یارییەکانی هەفتەی 33 بەڕێوە چوو خولی ئیگەلتەرا(پریمەرلیگ)…یارییەکانی هەفتەی 33 بەڕێوە چوو](https://warzshkurd.com/wp-content/uploads/2021/04/1314236909.0-1.jpg)
خولی ئیگەلتەرا(پریمەرلیگ)…یارییەکانی هەفتەی 33 بەڕێوە چوو
نیسان 25, 2021لە هەفتەى 33ى خولى پریمەرلیگی ئینگلتەرا، یانەى لیڤەرپوڵ لە یاریگاى ئەنفیڵد،
میواندارى یانەى نیوکاسڵ یونایتدى کرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.
گۆڵەکەی لیڤەرپوڵ لە ڕێگەی محەمەد سەڵاحی میسری لە خولەکى (3) تۆماری کرد،
و گۆڵەکەى نیوکاسڵیش لەڕێگەی جۆسێف ویلۆکەوی ئینگەلتەری لە خولەکى (95) تۆمارکرا
بەم ئەنجامە یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ ملە ڕیزبەندی شەشەم دێت و یانەی نیوکاسڵیش بە ،36 لە ڕیزبەندی پازدەیەم دێت.
لە یارییەکی تری هەفتەى 33ى خولى ئینگلتەرا، یانەى چێڵسى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى وێست هام یونایتد بووەوە.
چێڵسى بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێ هێنا، و تاکە گۆڵەکەش لە ڕێگەی تیمۆ ڤێرنەری ئەڵمانیی لە خولەکى (43) دا تۆمار کرا.
بەم ئەنجامەش، چێڵسى بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەى چوارەمى ڕیزبەندى، پریمەر لیگدا دێت و یانەی وێستهاممیش بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ لە ڕیزبەندی پێنجەم دێت،
هەر لە یارییەکانی هەفتەی 33ی پریمەرلیگ یانەی شیفیلد یونایتد میوانداری یانەی برایتۆنی کرد ،
ئەنجامی یارییەکەش بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی شیفیڵد کۆتایی هات،گۆڵەکەش لە ڕێگەی دەیڤد مکگۆلدریکی ئیرلەندی لە خولەکی (19) تۆماریکرد
بەم ئەنجامەش یانەی شیفیڵد یونایتد بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ، لە ڕیزبەندی بیست و کۆتایی دێت و یانەی برایتۆنیش بە 34 لە پلەی 16 دێت
لە هەفتەی 34 خولی فەڕەنسا، یانەی سەینت ئیتیان ڕوبەڕوی یانەی بریست بویەوە.
ئەنجامی یاریەکە 2-1 لە بەرژەوەندی بریست کۆتایی هات
هەردوو گۆڵەکەی بریست لەلایەن گەیتان چاربۆنیری فەڕەنسی لە خولەکەکانی (66’ , 79’) تۆمارکرا و گۆڵەکەی یانەی سەینت ئیتێنیش لەلایەن هێرشبەری تونسی وەهبی خەزری لە خولەکی (11) تۆمارکرا.
بەم ئەنجامە، یانەی بریست لە کۆی 40 گەشتە ڕیزبەندی سیانزەیەم و یانەی سەینت ئیتێنیش بە کۆی 39 خاڵ لە ڕیزبەندی دوانزەیەمدایە.
هەر لە درێژەی یاریەکانی خولی فەڕەنسا، یانەی مێتز ڕوبەڕوی پاریس سانجێرمان بویەوە.
ئەنجامی یاریەکە بە 1-3 لە سودی پاریس سانجێرمان کۆتایی هات.کیلیان مباپێی فەڕەنسی لە خولەکەکانی (4’ , 59’) دوو گۆڵی بۆ پاریس سانجێرمان تۆمارکرد ،
و هيرشبەری ئەرجەنتینیش ماورۆ ئیکاردی لە خولەکی (89) گۆڵی سێیەم و کۆتایی بۆ یانەکە تۆمارکرد.
فابیێن سێنتۆنزێی فەڕەنسیش لە خولەکی (46) تاکە گۆڵەکەی بۆ یانەی مێتز تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، یانەی پاریس سانجێرمان توانی بە کۆی 72 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی هەفتەکە بێت و یانەی مێتزیش بە کۆی 43 خاڵ لە ڕیزبەندی دەیەم بێت