سەرۆکی بەرشەلۆنە باس لە داهاتووی میسی دەکات

سەرۆکی بەرشەلۆنە باس لە داهاتووی میسی دەکات

نیسان 18, 2021 0 By wkadmin

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ,هاندەرانی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی دڵنیاکردەوە، سەبارەت بە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی

بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لیۆنێل میسی، کە لەکۆتایی مانگی 6 ی داهاتوودا بەسەردەچێت، ئەمەش بابەتێکی زۆر گرنگ بوو، بۆ لاپۆرتا و بەردەوام بوو لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەستێرەی ئەرجەنتینی، سەبارەت بەم بابەتە و لە چاوپێکەوتنێکدا،

 لەگەڵ بەرنامەی جۆگونزی ئیسپانی دا، ئاماژەی بەوەدا: تا ئێستا بەرشەلۆنە و میسی لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە نەگەشتونەتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی “. هەروەها بە گوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، لاپۆرتا ئاماژەی بەوەداوە کە لە وتووێژە بەردەوامەکانی لەگەڵ میسی گەشبینە و ، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لە دانوستانەکاندا پێشکەوتنێک هەیە .

ڕۆژنامەی ئیسپانی لەم دواییانەدا ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە نەیماری بەڕازیلی دانوستانەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ،پاریس سان جێرمانی فەڕەنسا دواخستووە، ئاماژەی بە ئەگەرێکی بەهێز کرد بۆ گەڕانەوەی، لە هاوینی داهاتوودا بۆ بەرشەلۆنە

بەپێی ڕۆژنامەکە یاریزانە بەڕازیلیەکە بڕیاری داوە، بۆندەکەی لەگەڵ پاڵەوانی فەرەنسا نوێ نەکاتەوە. ، ئەمەش دوای 4 ساڵ لە جێهێشتنی “کامپ نۆ” بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ، لە گەورەترین مامەڵەدا لە مێژووی تۆپی پێ

نەیمار دڵنیایە میسی لەکۆتایی وەرزدا بەرشەلۆنە جێناهێڵێت، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەکەی خولی ئیسپانی ئاگادار کردۆتەوە لە خواستی گەڕانەوە

هەروەها  ئەندرێ کوری یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە، وتی: ” نەیمار جارێکی تر یاریی دەکاتەوە ،بەڵام نەک لە پاریس سان جێرمان بەڵکو لە بەرشەلۆنە”