یۆنیۆن بەرلین بردنەوەکانى بایرن میونشنى ڕاگرت
نیسان 11, 2021لە هەفتەى 28ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئەڵمانیادا، بایرن میونشن لە یاریگاى ئەلیانز ئەریناى تایبەت بەخۆى، بەرامبەر یۆنیۆن بەرلین یاریکرد و یارییەکەش بەیەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا تەواوبوو.
جەمال موسیالا لە خولەکى 68دا گۆڵەکەى یانە باڤاریەکەى تۆمارکرد و گۆڵەکەى یۆنیۆن بەرلینیش لە خولەکى 86دا لەلایەن مارکۆس ئنگڤارتسنەوە تۆمارکرا.
لە یارییەکانى تردا، لایپزیگ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ڤێردەر بریمەنى بردەوە و وڵفسبۆرگیش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ بە ئینتراخت فرانکفۆرت دۆڕا.
بەم ئەنجامانە، بایرن میونشن دواى پێنج بردنەوەى لەسەریەک توشى یەکسانبوون هات و بە 65 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ لایپزیگى پلەى دووەم, بۆ پێنج خاڵ کەمبووەوە، فۆڵفسبۆرگیش لە پلەى سێیەمدا مایەوە و 54 خاڵى هەیە.
وە لە یاریەکی تری خولی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند بە زەحمەت لە شتوتگارتی بردەوە. لەهەفتەی 28 ی خولی ئەڵمانیا، شتوتگارت میواندری بروسیا دۆرتمۆندی کرد.
دۆرتمۆند بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی بردەوە، لە خولەکەکانی 47 و 52 و 80 بیلینگهام و مارکۆ رۆیس و کناوف گۆڵەکانی دۆرتمۆندیان کرد،
ساسا و دیداڤی لە خولەکەکانی 17 و 78 دوو گۆڵیان بۆ شتوتگارت کرد.
دۆرتمۆند بە 46 خاڵ لە پێنجەمی ڕیزبەندیدایە، شتوتگارتیش 39 خاڵی هەیە و لە نۆیەمی ڕیزبەندی دەبینرێت.