یانەکانی لیڤەرپوڵ، چێڵسی ،لیدز یونایتد سەرکەوتنیان بەدەست هێنا
نیسان 11, 2021لیڤەرپوڵ سەرکەوتنی بەسەر ئەستۆن ڤێلای بەدەست هێنا و گەڕانەوە بۆ سەرکەوتن له ئەنفیڵد
یانەی لیڤەرپوڵ لە کۆتاییدا لە دوای چەندین شکست بردیەوە و تۆڵەی شکستە شەرمەزاییەکەیان کردەوە. کاتیک بە ئەنجامی 2 – 7 بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا دۆڕابون لە یاری یەکەم
یانەکەی یورگن کلۆبی ڕاهێنەری ئەڵمانی بەشێوەیەکی کاتی بەرزبونەوە بۆ پلەی چوارەم ، کە دوا شوێنە بۆ بەدەست هێنانی بلیتێکی چامپیۆنس لیگ ،
بەتایبەتی دوای دۆڕاندنیان بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کە بەئەنجامی 1 – 3 دۆڕان لە درەوەی یاریگای خۆیان له یاری چونی قۆناغی چارەکی چامپیۆنس لیگ و ڕۆژی چوارشەممە یاری گەڕاننەوە ئەنجام ئەدەن
گۆڵەکانی یانەی لیڤەرپول لە ڕێگای هەردوو یاریزان محەمەد سەلاحی میسڕی له خولەکی ( 57 ) و ترێنت ئەلیکساندەر – ئارنۆڵد لە خولەکی ( 90 + 1 ) تۆماریان کرد و یانەی ئەستۆن ڤێلا لە رێگای ئۆلی واتکینز لە خولەکی( 43 ) تاکە گۆڵی یانەکەیان تۆمار کرد
چێڵسی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کریستال پاڵاسی بردەوە.
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 31 خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی بووە میوانی یانەی کریستاڵ پاڵاس.
یاریەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، پۆلیسیچ دوو گۆڵ و هاڤێرتز و زوما گۆڵەکانی چێڵسیان تۆمار کرد، هەروەها کریستیان بینتیکی گۆڵەکەی کریستاڵ پاڵاسی کرد.
چێڵسی بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ چووە چوارەمی ڕیزبەندی، پاڵاسیش 38 خاڵی هەیە و لە سیانزەی ڕیزبەندیدایە.
مانچستەر سیتى بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە لیدز یونایتد دۆڕا، هەرچەندە ڕکابەرەکەى کارتى سورى هەبوو.
لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 31ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، مانچستەر سیتى لە یاریگاى ئیتحاد، میواندارى ليدز يونايتدى کرد.
لە جێمی یەکەمدا، ليدز يونايتد میوان لە خولەکى 42دا گۆڵێکى لەلایەن ستیوارت داڵاسەوە تۆمارکرد و بە پێشکەوتنەوە کۆتایى بە جێمەکە هێنا، هەرچەندە لە خولەکى 45دا یاریزانێکى بە کارتى سور کرایە دەرەوە.
هەرچەندە مانچستەر سیتى لە خولەکى 76ى جێمی دووەمدا گۆڵى یەکسانبوونى لە ڕێگەى فیران تۆرێسەوە تۆمارکرد، بەڵام جارێکى تر داڵاس لە خولەکى 91دا گۆڵێکى ترى بۆ لیدز یونایتد تۆمارکرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەیان بردەوە.
بەمەش مان سیتى دواى سێ بردنەوەى لەسەریەک توشى دۆڕاندن هات و بە 74 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و لیدز یونایتدیش بە 45 خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى نۆیەم بەدەستهێنا.