جۆزێ مۆرینۆ دڵخۆش نیە بەسەرکەوتنەکەیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا

جۆزێ مۆرینۆ دڵخۆش نیە بەسەرکەوتنەکەیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا

ئازار 22, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی پریمەرلیگدا.دوێنێ تۆتنهام توانی بە ئەنجامی 2-0 لە ئەستۆن ڤێلا بەرێتەوە،بەڵام جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەر دڵی بەم سەرکەوتنەیان خۆش نەبوو،چونکە هێشتا دڵگران بوو،بە دۆڕانەکەی پێشوویان لە خولی یانە ئەوروپیەکاندا.لە هەفتەی پێشوودا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر ئەم یانەیە لە گەڕی 16ی خولی یانە ئەوروپیەکان بە دەستی دینامو زەگرب کرایە دەرەوە.ئەمەش شکستێکی گەورە بوو بۆ تیپەکەی مۆرینۆ،هەوادارانیان تووشی شۆکێکی گەورە کرد،هەروەها ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بوونەوە.مۆرینۆ سەبارەت بەمە وتی،من بەم سەرکەوتنەمان لەم یاریەی ئەمڕۆدا دڵخۆشم ،بەڵام دەزانم شکستی یاریەکەی پێشوومان کارێکی خراپ بوو وە پێم ناخۆش بوو کە ڕووبەڕووی ئەو هەموو ڕەخنانە بووینەوە.نە دەکرا ئاوا بەشیوەیەکی تووند هێرش بکەنە سەرمان،چونکە هەموان دەزانین کە تۆپی پێ چۆنە.بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین ئەوەی لە بەردەستماندا ماوە بیپارێزین.تەنها هیوای ئەم یانەیە لە ئێستەدا پریمەرلیگە بۆیە دەبێت بە هەموو توانایانەوە یاری بکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە پلەکانی سەرووتری ڕیزبەندیەکە.تۆتنهام لە بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا دا بە ئاستێکی باشەوە یاری کرد،لە جێمی یەکەمدا ئەلڤێس مۆرایس گۆڵی پێش کەوتنی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و دواتریش لە جێمی دووەمدا،هاری کەین پەناڵتیەکی جێ بەجێ کرد و گۆڵی دووەمی بۆ تۆتنهام بەدەست هێنا.بەم سەرکەوتنەشیان توانیان بگەنە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیەکە و جیاوازی خاڵەکانین لەگەڵ چێڵسی پلە چوارەمدا بۆ 4 خاڵ کەم بکەنەوە.
هەر لە دریژەی یاریەکانی دوێنێدا ئەرسیناڵ بە ئەنجامی 3-3 لەگەڵ وێست هامدا یەکسان بوو.نزیک بوو لەوەی کە ئەرسیناڵ ئەو خاڵەی کە بەدەستی هێنا لەم یاریەدا،لەدەستی بدات یاریەکە بدۆڕێنێت.بەڵام ئەو گۆڵەی لاکازاێتی بە لێدانی سەر لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکەدا تۆماری کرد.بوە هۆی ئەوەی یانەکەی بۆ پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیەکە بەرز بکاتەوە.تیپەکەی مایکل ئارتێتا یاریەکی سەختیان لەبەرامبەر وێست هامدا ئەنجامدا،وێست هام هەر لەسەرەتای یاریەکەوە دەسەڵاتی خۆیان بەسەر یاریەکەدا سەپاند،بەسەختی ئەرسیناڵ توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.ئەرسیناڵ لە کۆی ئەو 29 یاریەی لەم وەرزەدا ئەنجامی داوە 42 خاڵی کۆکردۆتەوە.وێست هامیش بە کۆی 49 خاڵ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەکی گرتوە.تەنها جیاوازی دوو خاڵی لەگەڵ چێڵسی پلە چوارەمدا هەیە.