![یاریەکانی ئەمڕۆ. یاریەکانی ئەمڕۆ.](https://warzshkurd.com/wp-content/uploads/2021/01/gettyimages-1298110775-612x612-1.jpg)
یاریەکانی ئەمڕۆ.
كانونی دووهم 24, 2021لە گەڕی 20 ی لالیگادا ئەمڕۆ چوار یاری دەکرێن،بەرشەلۆنە بە بێ مێسی ڕووبەڕووی ئێڵچەی دەبێتەوە،ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگیش بەرامبەر ڤالێنسیا،گراناداش بەرامبەر ئۆساسۆنا،سێلتاڤیگۆش لەگەڵ ئیباردا یاری دەکەن.
بەرشەلۆنە کە ئێستە لە پلەی چوارەمدایە و خاوەنی 34 خاڵە،ئەگەر ئەم یاریە بباتەوە ئەوا پلەی سێیەم لە سێڤیلیا وەردەگرێت.بۆیە کۆمانی ڕاهێنەر دەبێت زۆر بە باشی بۆ ئەم یاریە خۆی ئامادە بکات،بۆ ئەوەی بتوانێت جیاوازی خاڵەکانی لە گەڵ ڕیاڵ مەدریدی پلە دووەمدا کەم بکاتەوە بۆ سێ خاڵ،هەرچەندە چاوەڕێ دەکرێت بەرشەلۆنە ئیمشەو یاریەکی ئاسان بکات،چونکە ئەوە دە یاریە ئێڵچی هیچ یاریەکی نەبردۆتەوە،ئەم یانەیە بە کۆی 17 خاڵ لە پلەی هەژدەهەمدایە.
دواتریش لە یاریە گرنگەکانی ئیمڕۆی ئەم خولەدا ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگ دەیەوێت سەرکەوتنێکی دیکە تۆمار بکات،نایەوێت پێشەنگی لالیگا بداتە هیچ کەس. ڤالێنسیا لە پلەی چواردەهەمدایە خاوەنی 20 خاڵە، بەڵام سێ یاریە کە نەدۆڕاوە.بۆیە وا چاوەڕوان دەکڕێت یاریەکە بۆ ئەتلەتیکۆ ئەوەندەش ئاسان نابێت،هەرچەندە ئەمە شەش یاریە ئ کە نەدۆڕاوە،بە کۆی 44 خاڵ پلەی یەکەمی گرتوە و بە جیاوازی چوار
خاڵ لە پێش ڕیاڵ مەدریدەوەیە،هەروەها دوو یاری کەمتریشی ئەنجامداوە.
پاشان لە درێژەی یاریەکانی سێریا ئەیدا ئیمڕۆ یۆڤانتۆس بەرامبەر پۆلۆنیا یاری دەکات.یۆڤانتۆس لە لایەن هەردوو یانەی ئەسی میلان و ئینتەر میلانەوە هەلێکی دراوەتێ بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە پلەکانی سەروترەوە،چونکە ئەم دوو یانەیە لە یاری کۆتاییاندا نەیانتوانی سەربکەون،ئەسی میلانی پێشەنگ بەرامبەر ئەتلانتا بە ئەنجامی 3-0 توشی شکشتێکی گەورەبوو،هەروەها ئینتەریش لەگەڵ ئۆدینزیدا یەکسان بوو.بەمەش هەردوو یانەیە هەلێکیان داوەتە یوڤی پلە شەش بۆ ئەوەی سەربکەوێت.تیمەکەی ئەندریا پێرلۆ خاوەنی 33 خاڵن و دوو یاریش کەمتریان ئەنجامداوە.پێویستە ڕۆنالدۆ و هاوڕیکانی ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە ،بتوانن یاریەکە ببەنەوە،ئەگەر بتوانن ئەم یاریە بەرنەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە سەردەکەون بۆ پلەکانی سەرووتری ڕیزبەندیەکە.یاریەکە بۆ یۆڤانتۆس ئاسان دەبێت چونکە یانەی بەرامبەری لە ئاستێکی باشدا نیە،لە پلەی سیانزدەهەمدایە و خاوەنی 20 خاڵە.ماوەی 10 ساڵیش دەبێت کە یوڤی هیچ یاریەکی بەرامبەر ئەم یانەیە نەدۆڕاندوە.