بۆ یەکەم جار لیۆنێل مێسی کارتی سووری وەرگرت.
كانونی دووهم 19, 2021دوێنێ هەردوو یانای بەرشەلۆنەو ئەتلەتیکۆ بلباو لە جامی کۆتایی سوپەری ئیسپانیادا ڕووبەرووی یەکدی بوونەوە.بلباو توانی یاریەکە بە ئەنجامی 3-2 بەرێتەوە، بۆ جاری سێیەم لە مێژووی خۆیدا جاماکە وەربگرێت.بەرشەلۆنە بیجگە لەوەی نەیتوانی نازناوەکە بەرز بکاتەوە،لیۆنێل مێسی هێرشبەریشی لەکاتی زیادکراوی جێمی دووەمدا کارتی سووری بەسەردا بەرزکرایەوە و لە یاریەکە کرایە دەرەوە.لیۆ لەم یاریەی کۆتاییدا کاریگەریەکی زۆر باشی لەسەر تیمەکەی کۆمان هەبوو،بۆیە جێمی یەکەم بە پێشکەوتنی بەرشەلۆنە تەواو بوو،هەرچەندە لە جێمی دووەمدا تووشی ڕووداویکی نەخوازراو بویەوە ، بۆ یەکەم جار بە درێسی بەرشەلۆنەوە، ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینیە کارتی سووری وەرگرت،هۆکاری دەرکردنی ئەم یاریزانە لە یاریەکەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەڵەیەکی بەرامبەر یاریزانی هێڵی ناوەندی ئەتلەتیکۆ بلباو،ئاسێر ڤێلابێر کرد.بە پێی لێدوانەکانی ئەو یاریزانە مێسی لێیداوە،لە کاتێکدا ئەم هەوڵیدا بەرگری لە تێپەڕبوونی ئەو هێرشبەرە بگرێت.
کۆمانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لەسەر وەرگرتنی کارتە سورەکەی مێسی دەڵێت،من هێشتاش تێنەگەشتم بۆچی ئەو یاریزانە لە یاریەکە کرایە دەرەوە، چەندین جار فاوڵیان بەرامبەر بە مێسی کردوو هیچ کەسێکیش کاردانەوەی نەبوو،بەڵام کاتێک لیۆ ویستی بەرگری لە خۆی بکات،کارتی سووری درایە.وە من دەمەوێت جارێکی تر یاریەکە ببینمەوە و تێبگەم بۆچی لیۆ دەرکرا،لە کاتیکدا ئەم یاریزنە چەندین ساڵە یری دەکات، وە تا ئێستا هەڵەیەکی وەهای نەکردوە ببێتە هۆی دەرکردنی،بە باشی یاساکانی یاری کردن دەزانێت.هەروەها ئەم ڕاهێنەرە سەبارەت بە یاریەکەیان وتی کە ئێمە یاریمان کرد بۆ ئەوەی ببەینەوە،بەڵام بە داخەوە نەمانتوانی ئەوە بکەین هەموو کێسەکانمان چارەسەر کردبوو،تەنها بەرگریمان لاواز بوو کە وای کرد بلباو سەربکەوێت،هەرچەندە زۆر ناخۆش بوو کە نەمانتوانی نازناوەکە بەرینەوە،بەڵام ئەمە کۆتایی نیە و جارێکی تر یاری دەکەینەوە و بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین.
ئەمە 753 یەمین دەرکەوتنی لیۆنێل مێسی بوو لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەدا،وە چاوەڕی دەکرێت بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوورەوە ئەم یاریزانە ڕوو بەرووی سزایەکی توند بێتەوە،چونکە کاتێک هەڵەی بەرامبەر ئاسێر ڤێلابێر کرد تۆپیان لە لا نەبوو.بۆیە ئەگەری هەیە بۆ ماوەی 4-12 یاری لە یاریکردن ڕابگیرێت.کە ئەمەش یاریەکانی داهاتووی بەرشەلۆنە لە لایگا و جامی شادا دەگرێتەوە، بۆیە یانەکە هەموو هەوڵی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لیۆ لەو سزایانە بپارێزن.


