لە گەڕی 16 ی بۆندسلیگادا: لیڤاندۆسکی ڕیکۆردی مۆلەری شکاند،لۆکا یۆڤیتچ دوو گۆڵی تۆمار کرد.
كانونی دووهم 19, 2021دوێنێ لە گەڕی 16 ی یاریەکانی بۆندێسلیگا یاریەکانی نێوانی بایرن و فریبۆرگ،هەروەها ئینتراخت فرانکفۆرت و شاڵکە بەڕێوە چوون.
بایرن توانی بە ئەنجامی 2-1 یاریەکە بباتەوە،ڕۆبەرت لیڤاندۆسکی توانی لە خولەکی 7 دا گۆڵی یەکەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات،وە لە جێمی دووەمدا تۆماس مۆلەر گۆڵی دووەمی لە خولەکی 74 دا تۆمار کرد،ئەم دوو یاریزانە توانیان بایرن بگەڕێنەوە سەر سەرکەوتنەکانی.لیڤاندۆسکی بەم گۆڵەی لەم یاریەدا تۆماری کرد،توانی ڕیکۆردی ژمارەی گۆڵەکانی جێرد مۆلەری یاریزانی پێشووی بایرن بشکێنێت،ژمارەی گۆڵەکانی لە جێمی یەکەمی یاریەکاندا لە خولی بۆندسلیگادا گەیاندە 21 گۆڵ.پێشتر مۆلەر لە وەرزی 1968/1969 دا توانی بووی 20 گۆڵ تۆمار بکات.لیڤاندۆسکی لە یاری پێشوویاندا کە لە 8/1 دا بەرامبەر بروسیا مونشنگلادباخ ئەنجامیاندا ، ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ مۆلەردا یەکسان کردەوە
بەو گۆڵەشی لەم یاریەدا تۆماری کرد ڕیکۆردی ئەو یاریزانەی شکاند.
وەهەروەها ئەمە پێنجەم گۆڵی ئەم یاریزانە تەمەن 32 ساڵەیە کە لە چوار یاری کۆتایدا بەرامبەر فرایبۆرگ تۆماری کردوە. لەوەرزی ڕابردووی بۆندسلیگا لیڤاندۆسکی توانی 34 گۆڵ تۆمار بکات،بەڵام نەیتوانی ژمارە پێوانەیەکەی مۆلەر لە وەرزی 1971/1972 دا بشکێنێت،کە پێشتر ئەو یاریزانە توانی بووی لەو وەرزەدا 40 گۆڵ تۆمار بکات.بەڵام هێشتا ئەم یاریزانە تواناکانی زۆر بەرزن و چاوەڕوان دەکرێت کە لە داهاتوودا بتوانێت ئەو ڕیکۆردەش بشکێنێت.لە ئێستادا بایرن لە پێشەنگی خولی بۆندسلیگادایە،خاوەنی 36 خاڵە،بە جیاوازی 4 خاڵ لە پێش یانەی ئاڕ بی لیپزینگەوەیە.
پاشان لە یاری نێوان ئینتراخت و فرانکفۆرت،تیمەکەی ئادی هیونتەر توانی بە ئەنجامی 3-2 یاریەکە بباتەوە.لۆکا یۆڤیتچ پاش ئەوەی لە ڕیاڵ مەدرید تووشی بێ ئومێدی هات بوو،،توانی لەم یاریەدا دوو گۆڵ تۆمار بکات. ئەم یاریزانە پاش ئەو ئاستە خراپەی لە ماوەی وەرز و نیوێکی رابردوودا لەگەڵ ڕیاڵدا پێشکەشی کرد بەشێوەی گرێبەستی کاتی لە ڕیاڵ مەدریدەوە گەڕاوەتەوە ئینتراخت.لەم یاریەدا ئاستێکی یەکجار باشی پێشکەش کرد و توانی لەماوەی 28 خولەکی جێمی دووەمدا، لە خولەکەکانی 72 و 91 دا دوو گۆڵ تۆمار بکات.وا دیارە ئەم یاریزانە لەم یانەیەدا زۆر دڵخۆش و ئاسوودەیە بۆیە دەتوانێت برەو بە تواناکانی بدات و بەرەو پێش بچێت.
هەروەها ئادی هیونتەری ڕاهێنەری ئینتراخت خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی لۆکا بۆ یانەکەی ڕاگەیاند،وتی من زۆر دڵخۆشم کە ئێستە ئەو لەگەڵمدایە و هەروەها باشترینەکانی منە.