هەڵبژاردەی بەلجیکا و دانیمارک توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن
لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە کۆمەڵەی B هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و فنلەندارووبەڕووی یەکبونەوە. یاریەکەش بە ئەنجامی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی بەلجیکا بە کۆتاهات،لوکاس بە هەڵە لە خولەکی 74 و رۆمیلۆ لوکاکۆ لە خولەکی 81 گۆڵەکانیان تۆمارکرد. بەلجیکا بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی B گەیشتە قۆناغی شانزە،فنلەنداش بە سێ خاڵ لە پلەی سیەم دێت. هەر لە کۆمەڵەی B و لە یارییەکی تردا هەڵبژاردەی دانیمارک رووبەروی روسیابویەوە. یاریەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی دانیمارک بەکۆتاهات، دامسگارد لە خولەکی 38 و پۆلسن لە خولەکی 59 و کریستینسن لەخولەکی79 و ماهلی لە خولەکی82 گۆڵەکانی دانیمارکیان تۆمار کرد کرد،ئیچینکۆش لە خولەکی 70(P) تاکە گۆڵەکەی روسیای تۆمار کرد کرد. دانیمارک بە کۆکردنەوەی 3 خاڵ و بە دووەمی کۆمەڵەی B گەیشتە قۆناغی شانزە،روسیاش بە 3 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.