پێشبینیەکانی مۆندیال: کێ دەبێتە براوەی کۆمەڵەکان ؟

پێشبینیەکانی مۆندیال: کێ دەبێتە براوەی کۆمەڵەکان ؟

تشرینی دووه‌م 16, 2022 0 By wkadmin

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مۆندیالی ٢٠٢٢، لێرەدا ئەو تیپە نیشتمانیانە دەخەینەڕوو کە چاوەڕێی ئەوەیان لێ دەکرێت بچنە قۆناغی داهاتوو.

مۆندیالی ٢٠٢٢ چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە، قەتەر میوانداری ئەم پاڵەوانێتییە مێژووییە دەکات، و لە ٢٠ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات کاتێک ڕووبەڕووی ئیکوادۆر دەبێتەوە لە یارییەکدا کە با ڕاستی بڵێین، ڕووبەڕوو بونەوەیەکی زۆر بەهێز نیە. بەڵام هەرچۆن بێت کۆتایی دەهێنێت بە چاوەڕوانیەکی چوار ساڵە بۆ بەناوبانگترین ڕووداوی وەرزشی جیهان .

کەواتە، چاوەڕوان دەکرێت کێ لە گروپەکانیان سەربکەون لە مۆندیالی ئەمساڵدا؟ با سەیرێک بکەین:

A  گروپی

قەتەر – ئیکوادۆر – سەنیگال – هۆڵەندا

پلەی یەکەم: هۆڵەندا

پلەی دووەم: ئیکوادۆر

هۆڵەندا بە سادەیی بەهرەمەندێکی زۆری هەیە لە هەموو سەرەکاندا بۆ ئەوەی گروپەکەیان نەباتەوە. سەرەتا بە بەرگریکردنیان بە سەرۆکایەتی ڤێرجیل ڤان دایک و توانا جەستەییە زۆرەکەی، و بۆ هێڵی ناوەڕاستەکەیان کە ئێستا لەلایەن فرێنکی دی یۆنگەوە سەرکردایەتی دەکرێت،  بەڵام جۆرجینۆ ویناڵدۆم بەهۆی شکانی شانیەوە کە یەک دوو مانگ لەمەوبەر تووشی بوو پاڵەوانێتیەکەی لەکیس دەچێت، هەروەها لە هێڵی هێرشدا مەمفیس دیپایشیان لەدەست داوە. با باسی ئەوەش بکەین کە قۆناغی پاڵاوتنەکانیان زۆر بە ئاسانی تێپەڕاند و لە 10 یاریدا 33 گۆڵیان تۆمارکرد و تەنها یەک یاریان دۆڕاند. پێویستە بە ئاسانی یان بە کەمترین هەوڵ وەک یەکەمی ئەم کۆمەڵەیە سەربکەون .

ئیکوادۆر پێویستە لەگەڵ سەنیگال بۆ پلەی دووەم یاری بکات. پێموایە لێک نزیکن، بەڵام بەهرەی پێکهاتەی ئەمریکای باشوور، لەگەڵ پشت ئەستوریەکەیان لە کۆتاییدا بەسەر ئەفریقییەکان سەریان دەخات و هەردوو وڵات یاریزانی زۆر خێرا و تەکنیکییان لەسەر تۆپ هەیە.

چاوەڕوان بن سادیۆ مانی یاریزانی بایرن و هەڵبژاردەی سەنیگال بە سەرنجڕاکێشی دەربکەوێت، بەڵام سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەکانی کۆنمێبۆڵ دەسکەوتێکی  زۆر بەنرخ دەبێت ، ڕکابەریکردن لەگەڵ بەرازیل و ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای و ئەو یاریزانە سەختانە. ئەوە هەمان شت نییە لەگەڵ یاریکردن لەگەڵ گروپێک کە تۆگۆ و کۆنگۆ و نامیبیایان تێدا بێت.

لە ڕووی قەتەرەوە، ئەمە یەکەم بەشداریانە لە مۆندیالدا و سەیر نیە ئەگەر هەر سێ یارییەکە بدۆڕێن.

 B  گروپی  

ئینگلتەرا – ئێران – ئەمریکا – وێڵز

پلەی یەکەم: ئینگلتەرا

پلەی دووەم: وێڵز

لە کوێوە دەست پێ بکەین لە ئینگلتەرا؟ ئەوان لە هەموو شوێنێکەوە پڕ بەهرەن؛ پیکفۆرد و ڕامسدەیل لە گۆڵدا؛ ئەلێکساندەر-ئارنۆڵد، واکەر و ستۆنز لە بەرگری؛ لە ناوەڕاستدا رایس و فۆدن و ماونت؛ کەین و ستێرلینگ و ساکا لە پێشەوە. بەهێزی کورسی یەدەگیشیان لەبیرمەکەن.  جێی تێڕامانە چەندە بەهرەمەند و فرە ڕەهەندن. دەتوانن هێرش بکەنە سەر هەردوو باڵەکان، لە ڕێگەی ناوەڕاستەوە، لێدانی دوور، بەرگرییەکی ناوازە دەکەن (تەنها 3 گۆڵیان لێ کراوە لە 10 یاری پاڵاوتنەکاندا)، هەروەها گۆڵپارێزی نوخبەیان هەیە، گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی لە مۆندیالی ٢٠١٨، هەروەها دۆڕانی کۆتایی لە یۆرۆی ٢٠٢٠ بە ئیتاڵیا لە هاوینی ڕابردوو. نابێت هیچ کێبڕکێیەکیان هەبێت بۆ پێشەنگبون لە گروپی B ، ئەوان تەنها کاندید نین بۆ بردنەوەی گروپەکە، بەڵکو بۆ جامەکەش.

لە ڕووی ئەوەی کێ پلەی دووەمی بەدەستهێنا، با  لە سەرەتاوە بڵێین کە سەرەڕای ئەوەی لە کۆمەڵەی پاڵاوتنەکانیدا لە کۆریای بردەوە بۆ پلەی یەکەم، بەڵام ئێران هیچ چانسێکی نییە بۆ ئەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا تێپەڕێت. جگە لە تاریمی و ئەزمون، یاریزانی وەهایان نیە کە لە تیپ/خولە گەورەکاندا ڕکابەری بکەن بۆ ئەوەی کاریگەرییان هەبێت بەرامبەر بە ڕکابەری گروپەکانیان.

ڕکابەریەکە لەنێوان وێڵز و ئەمریکایە، وێڵز کەمێک لەپێشترە هەیە. سەرەڕای ئەوەی خاوەنی ترسناکترین بەرگری نین، بەڵام بن دەیڤز و کۆمپانی یەکەیەکی هێرشبەری زۆر سەختن  لەگەڵ یاریزانی وەک گاریس بەیل، کیفەر مۆر، و با ئارۆن ڕامسی لەبیر نەکەین. لەلایەکی دیکەوە ئەمریکا دوای ئەوەی نەیتوانی سەربکەوێت بۆ پاڵەوانێتی 2018، ئەمجارە گەڕاوەتەوە بۆ مۆندیال، ڕاستە گرێگ بێرهالتەری ڕاهێنەر کاری گەورەی کردووە لە بنیاتنانەوەی هەڵبژاردەی ئەمریکییە و بەهرەی نوخبەی لە یاریزانانی وەک وێستۆن مەکێنی و کریستیان پولیسیچ هەیە. بەڵام لە پاڵاوتنەکانی کۆنکاکاف پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و تەنها بە جیاوازی گۆڵ لە پێشەنگی کۆستاریکا بوو. یەک خاڵ کەمتریان هەبوایە بەرەو یارییەکانی پلەی ئۆفی نێوان کیشوەرەکان دەڕۆیشتن بۆ ئەوەی شەڕ بۆ بەدەستهێنانی شوێنێک بکەن لە مۆندیال .

Cگروپی

ئەرجەنتین – سعودیە – مەکسیک – پۆڵەندا

پلەی یەکەم: ئەرجەنتین

پلەی دووەم: پۆڵەندا

لێرەدا یەک وشە: مێسی. وشەی زیاترت دەوێت؟ لاوتارۆ، دی ماریا، جولیان ئەلڤارێز، لۆ سێلسۆ، ئۆتامێندی. زیاتر? ئەوان ڕیزبەندی ژمارە ٣ی جیهانن. ئەم بلیمەتانە ڕکابەری یاسایین بۆ بردنەوەی هەموو شتێک، لەگەڵ کوالیتیەکی بەرز لە هەموو بەشێکی یاریگاکەدا. ئیتر باسی ئەوە ناکەم کە لە 17 یاریی پاڵاوتنەکاندا بێ دۆڕان بوون و لە تاکە یارییەکەیاندا بەرامبەر بە گەرمترین تیپی جیهان کە لە ئێستادا بەڕازیلییە، بە ئەنجامی 0-0 یەکسان بوون. هاوینی ڕابردوو لە یاری کۆتایی جامی ئەمریکاش لە هەڵبژاردەی بەرازیلیان بردەوە. یەکێکە لە گریتترین و قورسترین تیپەکان بۆ یاریکردن لە جیهاندا، ئەرجەنتین ئەم کۆمەڵەیە دەباتەوە، بێ گومان.

مەکسیک هێشتا نازانێت باشترین یاریزانەکەی (ڕاول خیمێنیز) ئامادە دەبێت یان نا، چونکە پێکانەکەی لە بڕبڕەی پشتی بەردەوامە. ئەوەش لەگەڵ ئەو ڕاستییەی کە نەیانتوانیوە ناوەکییاریزانە پیرەکانیان بە یاریزانی لاوی باش بگۆڕن، ئەمەش وایکردووە بەرامبەر کەنەدا و ئەمریکا هیچ بردنەوەیەکیان نەبێت، هەروەها بەرامبەر تیپە سەرەکییەکانی دیکەی پاڵاوتنەکانی کۆنکاکافیش، ئەمە گومانی زۆری لەسەر یاریزانانی مەکسیک دروست کردووە  . لە لایەکی ترەوە پۆڵەندا خاوەن بەهرەی زۆرە لە لوتکەدا لیڤاندۆڤسکی، باسی زیلینسکی و میلیک و هاوکارانی ناکەیین. خێرایی زۆریان هەیە کە مەکسیک ناتوانێت لەگەڵیدا بەردەوام بێت. پێویستە پۆڵەندا بە ئاسانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەوەت لەبەرچاو بێت کە مەکسیک لە دوایین هەشت بەشداریان لەمۆندیالدا لە قۆناغی کۆمەڵەکانەوە بەرەو قۆناغی داهاتوو ڕۆیشتوون.

سعودیە بە سادەیی ئەو بەهرەیەی نییە کە ڕکابەری لەگەڵ ئەوانی دیکەی گروپەکەی بکات، هەرچەندە دەتوانێت بردنەوە بەسەر مەکسیک بەدەست بهێنێت.

D گروپی

فەرەنسا – ئوسترالیا – دانیمارک – تونس

پلەی یەکەم: فەرەنسا

پلەی دووەم: دانیمارک

ئەوروپا کیشوەرێکی زۆر بەهێزە و ناکرێ پشت گوێ بخرێت. فەرەنسا: یەکێکی تر لە پاڵێوراوانی  نازناو و پاڵەوانی ئێستای مۆندیال. سەرکەوتنەکەیان لە جامی ٢٠١٨ دووەم جار بوو کە جامی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنن لە پاش (١٩٩٨). ڕکابەرەکانی گروپەکەیان مەترسییەکی زۆر دروست ناکەن و لەگەڵ یاریزانانی وەک سالیبا، کۆمان، گریزمان، مباپێ و بێنزیما کە بەم دواییە براوەی تۆپی ئاڵتونی بوو، تەرازووەکە بەلای خۆیاندا سەنگ دەدەن،  ئەوان زۆر خێران لە باڵەکاندا، زۆر بەتوانان لە ناوەڕاستدا، و زۆر لەوە بە ئەزموونترن لەوەی یەکەمی گروپەکەیان نەبن و لەوانەیە جامی پاڵەوانێتییەکەش بەدەست بهێنن.

دانیمارک هیچ گومانی لەسەر نیە، چونکە لە کۆمەڵەی پاڵاوتنەکانیدا 30 گۆڵی تۆمارکردووە و تەنها سێ گۆڵی لێکراوە. تەنها یەک یاری دۆڕاندووە. ڕەنگە ڕیزبەندیان وەک ڕیزبەندی فەرەنسا  نەبێت، بەڵام زۆر لە دواوە نیین. بەڕێزان لە دوایین مۆندیالدا دانیمارک و فەرەنساش لە هەمان کۆمەڵەدا بوون و هەردووکیان توانیان لە قۆناغی کۆمەڵەکان دەربچن. بە سەرۆکایەتی هۆجبێرگ و ئێریکسن، نابێت ئوسترالیا و تونس ڕکابەرێکی سەخت بن بۆیان ، ڕاستییەکی سەرنج ڕاکێش: دانیمارک لەمساڵدا دووجار (لە حوزەیران و ئەیلول) لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دووجار لە فەرەنسای بردەوە.

E گروپی

ئیسپانیا – کۆستاریکا – ئەڵمانیا – ژاپۆن

پلەی یەکەم: ئەڵمانیا

پلەی دووەم: ئیسپانیا

دوای ئەوەی لە مۆندیالی ٢٠١٨دا نەیتوانی لە قۆناغی کۆمەڵەکان سەربکەوێت و لە قۆناغی ١٦دا دەرکرا لەسەر دەستی ئینگلتەرا لە یۆرۆی ٢٠٢٠، ئەڵمانیا بێ هیوا بووە لە سەلماندنی خۆی. لە 10 یاریی پاڵاوتنەکاندا، 9 بردنەوەیان بەدەستهێنا و تەنها یەک دۆڕانیان هەبوو، وە 36 گۆڵیان تۆمارکردووە و تەنها 4 گۆڵیان لێ کراوە. ئێستا کێشەی سەرەکییان ئەوەیە کە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانیان کە لیرۆی سانێیە تازە تووشی دڕانی ڕیشاڵی ماسولکەیی لە ڕانی چەپیدا بووە و هیچ چوارچێوەیەکی کاتیی نییە بۆ گەڕانەوەی. بەهیوای ئەوەی سانێ بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی ١٦ ئەگەر سەرەتای جامی یارییەکە لەدەست بدات.

ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە وەک جاران نەبووە، دوای بردنەوەی یۆرۆکانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢، لەگەڵ مۆندیالی ٢٠١٠، ئیسپانییەکان لەو کاتەوە وا دەرکەوت کە لاوازن، هەرگیز هەمان ئاستی مەترسی و چڕییان بەدەست نەهێنایەوە کە لە سەردەمی ئاراگۆنێس و دێل بۆسکیدا بینیمان. لە مۆندیالی 2014 تەنانەت نەیانتوانی قۆناغی کۆمەڵەکان تێپەڕێنن، لە قۆناغی 16 لە هەردوو یۆرۆی 2016 و مۆندیالی 2018 دوورخرانەوە، دواجار کەمێک بەرەو پێش چوون، بەڵام هێشتا لە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆی 2020 دا دۆڕان. بابەتەکە ئەوەیە مۆراتا، سارابیا، ڕۆدری، و بوسکێتس وەک یاریزانانی پێش خۆیان باش نەبوون و بە ڕوونی کێشەیان هەبووە کاتێک خراوەتە بەر تاقیکردنەوە. ئەوان بە ئاسانی دەتوانن پلەی دووەم بەدەست بهێنن لەو  کۆمەڵەیە بەڵام لەوە زیاتریان لێ چاوەڕێ ناکرێت ناتوانم ببینێت کۆستاریکا یان ژاپۆن ڕکابەرێکی گەورەی ئەوروپیەکان  بن

F گروپی

بەلجیکا – کەنەدا – مەغریب – کرواتیا

پلەی یەکەم: بەلجیکا

پلەی دووەم: کرواتیا

ئەمە پێشبینیەکی سەختە. بەهۆی ئاستیانەوە دەبێت پلەی یەکەم بدەم بە بەلجیکا. من ئەوەندە ناڕۆم کە ئەوان وەک پاڵێوراوی سەرەکی جامی جیهان دابنێم، بەڵام بە دڵنیاییەوە یەکێکن لە بەتواناترین پێکهاتەکان لەوێ. بە زیرەکی ئیدن هازارد و کیڤن دی برۆین لە ناوەڕاستدا، لەگەڵ هەڕەشەی هێرشبەر لۆکاکۆ، ئەم پێکهاتە بە ئەزموونە بە باشی هەوڵدەدات بگەڕێتەوە و زیاتر لە جاری پێشوو بڕۆن کە لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی لە ساڵی 2018 بەرامبەر فەرەنسای پاڵەوانی پێشوو دۆڕان .

پێشبینی کردنی پلەی دووەم لەم گروپەدا لەڕادەبەدەر سەختە. من دەبێت کرواتیا هەڵبژێرم لەبەر یەک دوو هۆکار؛ یەکەم، تەنها لەبەر ئەوەی لە مۆندیالی ٢٠١٨ پلەی دووەمی بەدەستهێنا، لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ٤-٢ بە فەرەنسا دۆڕا؛ دووەم: بەهرەیەکی زۆریان لەگەڵ سەرکردە دێرینەکان مۆدریچ و پێریسیچ هەیە، هەروەها هەڕەشەی مەودای دوور برۆزۆڤیچ. بەڵام کەنەداش هیچ خراپ نییە. سەرەڕای ئەوەی تەنها دووەم بەشداری خۆیان  لە جامی جیهانیدا ئەنجام دەدەن، بەڵام خێرایی لە باڵەکانی وەک ئەلفۆنسۆ دەیڤز و جونیۆر هۆیلێت لەگەڵ گۆڵکردنی جۆناسان دەیڤد و سایل لارین، مەترسییەکی گەورەیان بۆ دروست دەکات. لە پاڵاوتنەکانی کۆنکاکاف بە ڕێکەوت پلەی یەکەمیان بەدەست نەهێنا. پێشبینی دەکەم پێشبڕکێی پلەی دووەم لەڕادەبەدەر توند بێت. و لە کاتێکدا مەغریبیش هیچ ئاسان نییە، بەڵام پێم وا نیە لەگەڵ ئەوانی تر رکابەری بکەن.

G گروپی

بەرازیل – سربیا – سویسرا – کامیرۆن

پلەی یەکەم: بەڕازیل

پلەی دووەم: سویسرا

ئەم گروپە بۆ بەڕازیلە بەبێ گومان. پێکهاتەی سێلیساو زۆرترین جار جامەکەیان بردۆتەوە و پێنج نازناوی مۆندیالیان بەدەستهێناوە، لەگەڵ دوو گەیشتنی دیکە بۆ یاری کۆتایی. ئەوان وەک گەرمترین تیپ لە جامی جیهان دا بەشدار دەبن، لە 17 یاریی پاڵاوتنەکانیاندا (14بردنەوە، 3یەکسان) لە گروپێکی زۆر سەختی کۆنمیبۆلدا بێ دۆڕانن، و لە کۆتایی ساڵی 2019ەوە تەنها یەک یاری دۆڕاندووە (کۆتایی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر ئەرجەنتین). لە هەموو بەشێکی یاریگاکەدا نوخبەن؛ گۆڵپارێزانی وەک ئەلیسۆن و ئیدێرسۆن و بەرگریکارانی وەک مارکینۆ و تیاگۆ سیلڤا و دانیلۆ و هێڵی ناوەڕاستی وەک فابینیۆ و کاسیمیرۆ و فرێد و هێرشبەرانی وەک نەیمار و ئەنتۆنی و ڤینیسیۆس و فیرمینۆ و گابرێل جیسوس. مەحاڵە بەرگەی خێرایی و کوالیتی بەرزیان بە تۆپەوە خۆت بۆ بگیرێت، ئەوان  یاریزانی گەورەن بە هەموو مانایەکی وشەکە، سەرەڕای ئەوەی لە مۆندیالەکانی ئەم دواییەدا باش نەبوون، هەرگیز لە پێگەی خۆیان وەک پاڵێوراوێکی قورس کەم ناکەنەوە. پێویستە یەکەمی ئەم گروپەبن.

لە ڕووی پلەی دووەمەوە، من زۆر سربیام بەدڵە، بە تایبەت لە پێشەوە لەگەڵ دەرکەوتنی یاریزانە نوخبەکان لە دوسان تادیچ و دوشان ڤلاهۆڤیچ. ئەم دووانە بوونەتە ڕووخساری ئەم هەڵبژاردەیە و چاویان لەوەیە وێرانکاری لەسەرهێڵی بەرگرییە بەرامبەرەکانیان. بەڵام سەرەڕای ئەوەی بەنزیکەیی یەکسانن، سویسرا لە پێشەنگیە . نەک هەر یاریزانی بەئەزموونتر و کوالیتی بەرزتر و تۆکمەتریان هەیە لە ژاکا و شاکیری و سیفیرۆڤیچ، بەڵکو بەتواناترن. لە مۆندیالی ٢٠١٨دا قۆناغی کۆمەڵەکانیان تێپەڕاند و لە یۆرۆی ٢٠٢٠دا گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی، لەکاتێکدا سربیا نەیتوانی لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە جامی جیهانی دەربچێت و تەنانەت سەرکەوتنی بۆ دوو خولی ڕابردووی یۆرۆش نەبووە. سەرەڕای ئەوەی خێرا و بەتوانایە، کامیرۆن هەڵبژاردە دەرکراوەکەیە لەم گروپەدا.

H گروپی

پورتوگال – غانا – ئۆرۆگوای – کۆماری کۆریا

پلەی یەکەم: ئۆرۆگوای

پلەی دووەم: پورتوگال

ئەم گروپە سەختترین گروپە لە تەواوی جامەکەدا. سەرەڕای ئەوەی هیچ دڵخوازێکی ڕوونم نییە، بەڵام دەبێت لە پێناو ئەم ڕاپۆرتەدا هەڵیبژێرم. دەتوانم پێتان بڵێم کۆماری کۆریا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا سەرناکەوێت، سەرەڕای ئەوەی تیمێکی سەختی لەگەڵ سۆنی تۆتنهام پەیداکردووە. تەنانەت نەیانتوانی لە کۆمەڵەی پاڵاوتنەکانیاندا پێش ئێرانیش بکەون.

بەڵام لە ڕووی سێ هەڵبژاردەکەی ترەوە، سەخت دەبێت. بە چاوی ڕووت، مرۆڤ یەکسەر پێی وایە پورتوگال بە ئاسانی سەردەکەوێت  تەنها بەهۆی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە. باشە،بەڵام رۆنالدۆی بەتەمەن هەمان یاریزانی جاران نیە کە دەمان ناسی، سەرەڕای ئەوەش هێشتا کاریگەرە. هەروەها بەهرەیەکی زۆرت هەیە لە جواو کانسێلۆ و دانیلۆ پێرێرا لە پشتەوە و ڕوبن نێڤێس و برۆنۆ فێرناندێز و بێرناردۆ سیلڤا لە ناوەڕاست.  بەدبەختانە دیۆگۆ جۆتا کە تازە پێکانێکی توش بووە لە بەشی پشتەوەی قاچیدا ، ئەمەش وایکردووە کە بەشداری جامی جیهان نەکات. ئەوە زەربەیەکی گەورەیە لە چانسەکانیان و هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی من هەڵمبژارد بۆ پلەی دووەم ، چونکە هێشتا هەست دەکەم لە غانا باشترن تەنانەت لەگەڵ دوورکەوتنەوەی جۆتاش.

ئۆرۆگوای ئەم گرووپە دەباتەوە چونکە بەهرەیان هەیە و زۆریش پتەون. لەوانەیە ئەمە جەستەییترین و لە ڕووی دەروونیشەوە سەختترین هەڵبژاردە بێت لە جیهاندا. ئەگەر دیێگۆ گۆدین پێشەنگی دێرین بتوانێت بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبێتەوە لە ئەژنۆیدا، لەگەڵ لوکاس تۆرێرا و ڕۆدریگۆ بێتانکۆر لە ناوەڕاستدا، بۆ ئەوەی لەگەڵ هێرشە بەهێزەکانی لویس سوارێز و ئیدینسۆن کاڤانی و داروین نونیزی گەنجدا بڕوات، ئەمە تیپێکە کەس نایەوێت ڕووبەڕووی ببێتەوە ، دەتوانن گۆڵ تۆمار بکەن و یاری بەرگرییەکی پلە یەک بکەن، ئەمەش کابوسە بۆ هەر کەسێک، هەروەها با لە بیرمان نەچێت ئۆرۆگوای لە قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2018 بە ئەنجامی 2-1 لە پورتوگالی بردەوە. وە غاناش لەولاەوە هیچ هەلێکی نیە . یەک دوو یاریزانی باش لە تۆماس پارتێ و جۆردن ئەیو کە هەردووکیان لە پریمەرلیگ یاری دەکەن، بەڵام لە کۆتاییدا بەهرەمەندێکی ئەوتۆیان نییە بۆ ئەوەی شوێنێک لە قۆناغی داهاتووی جامەکەدا بەدەستبهێنن