پاڵێوراوانی باشترینی پریمەرلیگ

پاڵێوراوانی باشترینی پریمەرلیگ

ئایار 13, 2022 0 By wkadmin

سەڵاح و دی برۆین و سۆن و گواردیۆلا و کلۆپ لە لیستی پاڵێوراوانی باشترینەکانی پریمەر لیگدان و ڕۆناڵدۆی تیادا نییە.

رابیتەی یانەکانی ئینگلتەرا لیستی پاڵێوراوانی باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلتەرای لەسەر هەردوو ئاستی یاریزانان و ڕاهێنەران بڵاوکردەوە.

هەریەکە لە محەمەد سەڵاح و کیڤن دی برۆین و جواو کانسێلۆ و هیونگ مین سۆن و ئارنۆلد و بۆکایۆ ساکا و گارود بوین و جیمس وارد پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولەکە.

لەسەر ئاستی راهێنەرانیش هەریەکە لە پیپ گواردیۆلای مانچستەر سیتی و یۆرگن کلۆپی لیڤەرپوڵ و ئیدی هاوی نیوکاسل و پاتریک ڤێرای کریستال پالاس و تۆماس فرانکی برێنتفۆرد پاڵێوراون بۆ ئەوەی یەکێکیان ببێتە باشترین ڕاهێنەری ئەم وەرزەی پریمەر لیگ.

هەرچەندە سادیۆ مانێ و هاری کەین و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکردووە بەڵام ناویان لە لیستی باشترین یاریزانەکاندا نییە و ئەوەش بوەتە شۆکێکی گەورە بۆ سێ یاریزانەکە.