مباپێ دەتوانێت وەک ڕۆناڵدۆ بێت بۆ ڕیاڵ مەدرید
نیسان 13, 2022دوێنێ میدیاکانی مەدرید رایانگەیاند کە ریال مەدرید و ئێمباپێ رێککەتوون و لە سەرەتای وەرزی داهاتوو یاریزانەکە بە درێسی ریال مەدریدەوە یاری دەکات.
سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی پاریسی بانگەشەکانی میدیای ئیسپانیا و بەدیاریکراویش میدیای مەدرید رەتدەکاتەوە و دەڵێت “هیچ رێککەوتنێکی کۆتایی لەنێوان ریال مەدرید و کیلیان ئێمباپێدا نەکراوە
، ئەوەی کراوە تەنیا رێککەوتنێکی زارەکییە کە ئێمباپێ پێشتر بە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدریدی گوتووە گرێبەستەکەم لەگەڵ پاریس نوێ ناکەمەوە و دێمە ریال “.
ئەو سەرچاوەیە زیاتر دەڵێت “ساڵی 2008 ریال مەدرید لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەنهێنی رێککەوتنێکی واژۆکرد، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە کریستیانۆ ساڵی 2009 پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە دەکات،
سزای پاشگەزبوونەوەی هەر لایەکیش لە رێککەوتنەکە 30 ملیۆن یۆرۆ بوو”.
ئەو سەرچاوەیە زیاتر دەڵێت “فلۆرێنتینۆ پێرێز هەوڵیدا هەمان رێککەوتن لەگەڵ ئێمباپێش بکات، بەڵام ئەستێرەی فەرەنسی رازی نەبوو واژۆی کۆتایی لەسەر هیچ رێککەوتنێک بکات،