ئیبراهیمۆڤیج بۆ ساڵێکی تریش لە میلان دەبێت

ئیبراهیمۆڤیج بۆ ساڵێکی تریش لە میلان دەبێت

شوبات 24, 2022 0 By wkadmin

ئەی سی میلان بڕیاریداوە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە ریزەكانیدا بهێڵێتەوە‌ و بۆ ساڵێكی تر گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆتەوە، ئیدارەی یانەی میلان لەگەڵ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ كۆبۆتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر داهاتوی هێرشبەرە بدرێت.
بەپێی زانیارییەكانی توتۆ سپۆرت، ئەنجامی كۆبونەوەكە بۆ زڵاتان دڵخۆشكەر بوە، چونكە ئیدارەی میلان بڕیاریداوە گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ساڵێكی تر ‌و تا هاوینی ساڵی (2023) نوێ بكاتەوە، كە گرێبەستی ئێستای لە كۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشكراكردوە، میلان لەنوێكردنەوەی گرێبەستی زڵاتاندا، موچەی یاریزانەكەشی دیاریكردوە، بەجۆرێك حەوت ملیۆن یۆرۆ بەكۆی گشتی موچە كە تەواوی پاداشتەكانیشی تێدایە، لەهەمان كاتدا دو ملیۆن و (500) هەزار یۆرۆ بۆ ساڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكە.