ئەنچیلۆتی تا کەی لە ڕیاڵ دەمێنێتەوە ؟
شوبات 16, 2022ئیداره‌ی ریال مه‌درید له ئاستی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر پاریس سان جێرمان ناڕازین كه تێیدا له یاریی چوونی قۆناخی 16 به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌یان دۆڕاند.رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: فلۆرێنتیینۆ پێرێز پێیوایه ئانچیلۆتی نابێته راهێنه‌رێكی نموونه‌یی و نایاب بۆ داهاتو مه‌در سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پێرێز به ناچاری ئانچیلۆتی گه‌ڕانده‌وه، بژارده‌ی یه‌كه‌می ریال مه‌درید له دوای زێندان، پۆچیتینیۆ بوو،
دوای ئه‌ویش ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی بوو، به‌ڵام هه‌ردووكیان ئۆفه‌ره‌كه‌ی ریال مەدریدیان شوێنگره‌وه‌ی زێدان ره‌تكرده‌وه.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پێرێز ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو گۆڕانكاری گه‌وره له تیپه‌كه‌ی بكات و كلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند بگوازێته‌وه پۆچیتینیۆ و یۆرگن كڵۆپ له پلانه‌كانی داهاتووی فلۆرێنتینیۆ پێرێزدایه