ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی بڕیاری میسی دەکات

ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی بڕیاری میسی دەکات

ته‌مموز 7, 2021 0 By wkadmin

شەش ڕۆژ تێپەڕی و ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی هێشتا وەک یاریزانی ئازاد ماوەتەوە و بەرشەلۆنە تائێستا نەیتوانیووە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕابگەێنێت.

ڕاپۆرته ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد که ڕیال مەدرید  پشت به میسی دەبەستێت بۆ تەواوکردنی گواستنەوەی مباپێ بۆ ڕیزەکانی یانەکەی.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئەگەری رۆیشتنی کیلیان مباپێ ئەوا لیۆنێل میسی بۆ پاریس سان جێرمان دەگوازێتەوە.

ئەوەشی ڕوونکردەوە کە مباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس نوێ ناکاتەوە هەرچەندە  ماوەیەکی زۆرە بیر لەمە ئەکاتەوە، بەڵام بڕیارەکەی جێگیر بوو، چونکە تا ساڵی 2022 لەگەڵ یانەی پاریس یاری دەکات، بەڵام ماوەی مانەوەی لە یانەکە درێژ ناکاتەوە.

هاوکات پاریس سان جێرمەن بەپێی راپۆرتەکان تاکە بژاردەی میسییە ئەگەر نەتوانرێت لە وەرزی داهاتوو یاری بۆ بەرشەلۆنە بکات.

 ئەستەمە پاریس سان جێرمان بتوانێت کیلیان مباپێ لە ڕیزەکانی بهێڵێتەوە، چونکە ناتوانرێت ڕێگە بە یانەیەک بدرێت سێ موچەی بەرزی  وەک نەیمار و مباپێ لەخۆبگرێت و کە لەم حاڵەتەدا میسیشیان هەیە.

بۆیە ئەگەر یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بۆندێک لەگەڵ پاریس سان جێرمەن ئیمزا بکات،  ڕەنگە یانەکە هاوینی ئەم وەرزە پەنا بۆ فرۆشتنی مباپێ ببا بۆ پاراستنی باری دارایی یانەکە.