هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی
تهمموز 7, 2021لە کۆپا ئەمریکا و لە قۆناغی پێش کۆتایی هەڵبژاردەی
ئەرجنتین رووبەروی کۆڵۆمبیا بویەوە.
یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەدوولا چوە لێدانی یەکلاکەرەوە و بە ئەنجامی 2-3 لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە کۆتاهات.
لۆتاورۆ مارتینێز لە لە خولەکی 7 گۆڵەکەی ئەرجەنتینی تۆمار کرد و گۆڵەکەی کۆڵۆمبیاش لە رێگەی دیاز مارۆلاندا لە خولەکی 61 تۆمار کرا.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی و رووبەروی بەرازیل دەبێتەوە،هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیاش ماڵئاویی لە کۆپا کرد.
ئەرجەنتین ئەو دەرفەتەی هەیە تا نازناوێکی نوێ بەدەست بهێنێت بۆ کۆتایی هێنان بەساڵە لاوازەکانی بەبردنەوەی نازناوێک کە لەساڵی 1993ەوە هیچ نازناوێکی بەدەست نەهێناوە.
میسیش لەگەڵ ئەرجەنتین گەیشتە پێنجەمین یاریی کۆتایی، بەڵام هیچ کام لە کۆتاییەکانی پێشووی نەبردۆتەوە لە کۆتاییەکانی 2007 و 2015 و 2016 ی جامی کوپا ئەمریکا و مۆندیالی 2014 دا.