بەرشەلۆنە دەیەوێت گریزمان بفرۆشێت بۆ ئەوەی پێگەی دارایی خۆی باش بکات و میسی بگەڕێندریتەوە
تهمموز 7, 2021لەگەڵ ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە تووشی قەیرانێکی دارایی سەخت بووە، رێگری دەکات لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی کە لە 30ی مانگی شەش گرێبەستەکەی کۆتایی هات.
ڕاپۆرته ڕۆژنامەوانییەکانی ئەم دواییه پێشنیازیان کرد فرۆشتنی ئەنتۆنیۆ گریزمانی فەڕەنسی دەبێتە چارەسەرێک بۆ باشتکردنی باری ئابووری بەرشلۆنه.
لەگەڵ ئەوەی کە مووچەی یانەی کەتەلۆنیا سنووری لالیگای بەزاندووە، بۆیە بلوگرانا تا ئێستا نەیتوانیووە مامەڵە نوێیەکانی خۆیان تۆمار بکەن لەوانەش سیرجیۆ ئەگوێرۆ و ممفیس دیپای و ئیریک گارسیا.
سەرباری بێ توانایی لە تۆمارکردنی یاریزانان، باری دارایی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی بۆندەکەی میسی بەسەر دەچێت خستیە ناو پێگەی بێ ئەنجام و تا ئێستا نەیتوانیووە نوێی بکاتەوە .
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گریزمان ڕۆژێک چاوەڕوان دەبێت کە دوای کۆتایی هاتنی پشووەکەی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی بارودۆخی خۆی بدۆزێتەوە.
هەرچەندە بەرپرسانی یانەکە پێشتر پەیوەندیان پێوەکردووە بۆ ئەوەی پێی ڕاگەیەنن کە ئەوان پشتی پێ دەبەسن بۆ ئەوەی بەردەوام ببێت
گریزمان بڕیارە لە 20 ی مانگی حەوت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە، دوای ماڵئاوایی فەڕەنسا لە یۆرۆ و تەواو بوونی پشووەکەی.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر ئیدارەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە گریزمانەوە بکات بۆ ئەوەی لە خواستی فرۆشتنی یان کەمکردنەوەی مووچەکەی پێی ڕابگەیەنێت، ئەوە بە شێوەیەکی سروشتی ڕەنگە ڕازیبێت بچێتە دەرەوە لە یانەکە.
بە ڕەچاوکردنی توانا گەورەکانی ئەنتۆنیۆ گریزمان زۆر یانەی سەرەکی هەوڵ دەدەن بیگرنە خۆیان ئەگەر هاتوو بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت.
وەکوو یانەکانی پریمەرلیگ لەپێشەوەی هەڵبژاردەکانی گریزمانن، هەروەها ئامادەبوونی یانەکانی ئیتالی وەکوو یوڤانتۆس و ئینتەر، بایرن مونشن و پاریس سان جێرمان.