سپیناتازولا نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا
تهمموز 6, 2021ڕۆژی دووشەممه یاریزانی ئیتالی سپیناتازولا له پاش ئەوەی تووشی پێکان بوو له پاڵەوانێتی ئەوروپادا نەشتەرگەری سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدرا.
بەرگریکاری ئیتالیا و ڕۆما لیۆناردۆ سپینەزولا ڕۆژی دووشەممە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدرا دوای ئەوەی توشی پێکان بوو لە پێی چەپی لە بەرامبەر بەلجیکا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
بەرگریکاری تەمەن 28 ساڵ لە ئەکاونتی ئینستگرام خۆی نووسیویەتی: نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووم ئەنجامدا سوپاسی هەموو لایەک دەکەم کە لە خەمی مندا بوون.
رۆژەکان دەژمێرم بۆ گەرانەوەم بۆ ناو یاریگا، بەم زووانە دەتانبینمەوە.