ساری: مامەڵە کردن لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ئاسان نییە
تهمموز 6, 2021ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یانەی لازیۆ و ڕاهێنەری پێشووی یۆڤانتۆس ئاماژەی بەوەدا کەوا کارکردن لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاسان نییە.
ساری لە چاوپێکەوتنێکیدا گوتی: ئیدارەکەی رۆناڵدۆ ئاسان نییە لە هەموو ئاستەکاندا کەسێکی پڕ خواستە، ئارەزووی کەسی هەیە کە دەبێت لە ڕێگەی تۆپی پێ جێبەجێ بکرێت.
ئارەزووەکانی لە ئاسایی تێپەڕ دەبێت لە سنوری هەڵبژاردە و یانەکەی زیاتر من ڕاهێنەرم نەک بەڕێوەبەر.
ڕۆناڵدۆ لەکۆتایی ساڵدا نازناو بەدەست دەهێنێت، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا هێندەی باسی یاریزانان دەکرێت باسی یانەکان ناکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا مانەوەی ڕۆناڵدۆ بەندە بە یۆڤانتۆسەوە، ئەگەر یانەکە بیەوێت موچە پاشەکەوت بکات، دەبێت بڕیارێک بدات.
بە بۆچونی من باشترە کە دەست بەرداری یەک یاریزان بیت وەک لە 5 یان 6 یاریزان
ساری 62 ساڵ لە وەرزی 2019-20 دا راهێنەرایەتی یانەی یۆڤانتۆسی کرد و لەگەڵ یانەکەی نازناوی سێریا ئەی بردەوە.
ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2018ەوە لە یۆڤانتۆس یاری دەکات و راپۆرتەکان ڕایان گەیاندووە لەوانەیە بەم زووانە یانەکەی جێبهێڵێت.