![کریستاڵ پاڵاس ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان ڕاگەیاند کریستاڵ پاڵاس ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان ڕاگەیاند](https://warzshkurd.com/wp-content/uploads/2021/07/ەەەەە-968x641.jpg)
کریستاڵ پاڵاس ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان ڕاگەیاند
تهمموز 5, 2021یانەی کریستاڵ پالاس لە لێدوانێکدا ڕۆژی یەکشەممە ئاماژەیان بەوەدا کە یاریزانی پێشووی فەڕەنسی پاتریک ڤێرایان وەک ڕاهێنەری نوێی خۆیان دیاریکردووە
لەسەر گرێبەستێکی سێ ساڵەیی بۆ جێگرتنەوەی ڕاهێنەری پێشوی یانەکە ڕۆی هۆدسۆن.
ڤیرا وەک یاریزانێک سێ جار نازناوی خولی ئینگلیزی
و چوار جار جامی ئینگلتەرای بردۆتەوە بۆ یانەی ئارسیناڵ.
بەڵام لە مانگی دوازدەی ڕابردوو لە یانەی نیسی فەڕەنسی دوورخرایەوە پاش ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو بەردەوام بوو لە ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیە
ڤیرا کە لە وەرزی 2010 – 11 پێش وازهێنانی لە تۆپی پێ یاری بۆ مانچستەر سیتی کرد،
گوتی : زۆر بەجۆشم کە ئەو هەلەم بۆ هاتۆتە پێش و سەرپەرشتی ئەم یانە مەزنە دەکەم، کە لێره پێکەوە وەرزێکی نوێ دەستپێدەکەین.
ئاماژەی بەوەشدا: پڕۆژەیەکە کە بەڕاستی پێم باشە، زۆر قسەم لەگەڵ سەرۆک و بەڕێوەبەری وەرزش کردووە لەبارەی تەواوی پلانەکانیان بۆ هەموو یانەکە، بە ئەکادیمیای یانەکەش
ستیڤ باریش سەرۆکی یانەکە گوتی: ئێمە کاری زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی لە هەفتەکانی داهاتوودا ئامادەکاری بکەین و بە پەرۆشەوە سەیری ئەوە دەکەم
لە نزیکەوە لەگەڵ پاتریک و بەڕێوەبەری وەرزشی فریدمان کار بکەم
بۆ هێنانی چەند یاریزانێکی نوێ بۆ ئەوەی یارمەتی هەموومان بدات تاوەکوو وەرزێکی سەرکەوتوو پێک بهێنین.