مان یونایتد دەیەوێت کاماڤینگای فەڕەنسی بگوازێتەوە ڕیزەکانی

مان یونایتد دەیەوێت کاماڤینگای فەڕەنسی بگوازێتەوە ڕیزەکانی

ته‌مموز 5, 2021 0 By wkadmin

مانچستەر یۆنایتد بە نیازی پێشکەشکردنی گرێبەستێکە بۆ یاریزانی فەڕەنسی ئێدواردۆ کاماڤیگا.

کاماڤینگای 18 ساڵ لە بازاڕی گواستنەوەی ئێستادا  خواستی زۆرێک له یانەکانە کە دەیانەوێت گرێبەستێک لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاست واژۆ بکەن

چەند یانەیەک لەوانە یانەی ڕیاڵ مەدریدی شاهانە و پاریس سان جێرمەن و مانچستەر یونایتد، دەیانەوێت سەرەڕای کەمی تەمەنی ،گرێبەستەکەی لەگەڵ واژۆ بکەن بەهۆی ئاستی دیاری یاریزانە گەنجەکە لەگەڵ یانەکەی.

مانەوەی ساڵێک لە گرێبەستەکەیدا لەگەڵ یانە فەرەنسییەکەی، هەلی چوونە دەرەوەی ئەم هاوینە زیاتر دەکات بۆ ئەوەی یانەکەی لەهاوینی داهاتوو بەخۆڕایی گرێبەستەکەی کۆتایی پێ بهێنێت.

بە گوتەی ڕۆژنامەنوسی ئیتالی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، مانچستەر یوونایتد  کێبڕکێی یانەکانەنی تر دەکات بۆ بەدەست هێنانی تواناکانی کاماڤیگای فەڕەنسی.

بە گوتەی ڕۆمانۆ، ڕین ئامادەیە بە 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانەی ببێت  ، لە کاتێکدا ئەو یاریزانەی بەهای بازاڕەکەی نزیکەی 55 ملیۆن یۆرۆیە.

بەڵام هێشتنەوەی یەک وەرز لەگرێبەستەکەیدا لەگەڵ تیمە فەرەنسییەکە ڕەنگە دانوستانەکان ئاسانتر بکات. هەروەها مانچستەر یونایتد کە گادۆن سانچۆی لاوی ئینگلیزی لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند گواستەوە پاش نزیکەی دوو ساڵ لە دانوستاندنی نێوان هەردوو یانە.