لالیگا داواکەی بەرشەلۆنەی ڕەتکردەوە

لالیگا داواکەی بەرشەلۆنەی ڕەتکردەوە

ته‌مموز 5, 2021 0 By wkadmin

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕایگەیاند کە خولی ئیسپانی داواکەی یانەی بەرشەلۆنەی ڕەتکردووەتەوە بۆ زیادکردنی بەهای ڕێگەپێدراوی مووچەی یاریزانان بۆ هەر تیپێکی پاڵەوانێتییەکە

بەرشەلۆنە ویستی ئەو سنور بەرزبکرێتەوە بۆ ئەوەی ناچار نەبێت موچەی یاریزانان کەم بکاتەوە یان هەندێکیان دەربکات، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی یانەکە لیۆنێل میسی.

ئەگەر یانەی کەتەلۆنیا توانی میسی 34 ساڵ بپارێزێت، ئەوا دەبێت مووچەی چەند یاریزانێک کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی لەو بەهایە تێپەڕ نەبێت کە لەلایەن لالیگاوە ڕێی پێدراوە.

ڕۆژنامەی ( ئاس ) ی ئیسپانی ڕایگەیاند کە لە بەرشەلۆنە یاریزان هەیە کە کەمکردنی موچەکانیان ڕەت دەکەنەوە و تاکە یاریزان ڕازی بێت بەرگریکار جێرارد پیکێیە.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ نوسیویەتی کە بەرشەلۆنە دەتوانێت دەست بەرداری میرالیم پیانیچ یاریزانی ناوەڕاست

و بەرگریکار ساموێل ئومێتی ببێت تا پابەند بێت بەسنوری موچەوە، ئەگەر هاتوو گرێبەستەکەی میسی نوێبکرێتەوە.

بەرشەلۆنە بەردەوام گەشبینە بەمیسی، بەڵام دەیهەوێت بەزووترین کات دەست بکات بەئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ.

بەرشلۆنه له بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا گرێبەستیان لەگەڵ سێرجیۆ ئەگوێرۆ و ئێریک گارسیا و مێمفیس دێپای و ئیمێرسۆن ئیمزا کردووە.