میسی نزیک بویەوە لە شکاندنی ڕیکۆردەکەی پێلێ

میسی نزیک بویەوە لە شکاندنی ڕیکۆردەکەی پێلێ

ته‌مموز 4, 2021 0 By wkadmin

ئەرجەنتین لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەمریکا 2021 بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ئیکوادۆری بردەوە

و کاپتن لیۆنێل میسی بە تۆمارکردنی گۆڵێک نزیک بویەوە لە گۆڵەکانی ئەفسانەی بەرازیل پێلێ.

گۆڵەکەی میسی لەکۆتایی یارییەکەدا پێشەنگی خۆی لە ڕیزبەندی پاڵەوانێتییەکە بەهێزتر کرد بە تۆمارکردنی 4 گۆڵ.

لیۆ خاوەنی 76 گۆڵە لە یاریە نێودەوڵەتیەکاندا لەگەڵ ئەرجەنتینا کە نزیکە

لە ژمارەی گۆڵەکانی ئەفسانەی بەرازیلی پێلێ بە تۆمارکردنی 77 گۆڵ لە پاڵەوانیەکانی ئەمەریکای باشور. 

2014 و دوای بردنەوەیان لە ئیکوادۆر

 میسی گوتی :یاریەکی قورس بوو، دەمانزانی ئیکوادۆر ڕکابەرێکی سەرسەختن و یاریزانی گەنج و بەهێزی هەیە. 

گۆڵەکە یارییەکەی کەمێک ئاسانتر کرد، ناوبژیوان بووە هۆی ئەوەی یارییەکە بەم شێوەیە ئەنجام بەدەست بهێنێت.

ئاماژەی بەوەشدا: ئامانجمان ئەوە بوو بگەینە قۆناغی پێش کۆتایی، هەرچەندە بەرامبەرەکەمان زۆر بەهێز بێت. 

دەبێت خۆمان ئامادەکەین چونکە ماوەی نێوان دوو یاریەکە کەمە دەبێت بیر لە کۆڵۆمبیا بکەینەوە، ئەوان یانەیەکی بەهێزن.

ئێمە بۆ یەک ئامانج لێرەین، ئەویش هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی نازناوە، ئێمە خێزانەکانمان جێهێشت و دەبێت ئەو جامە بەدەست بهێنین.

ئەرجەنتین ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو له قۆناغی پێش کۆتایی ڕووبەڕوی کۆڵۆمبیا دەبێتەوە.