ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی
تهمموز 4, 2021لە کۆپا ئەمریکا و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەروی ئیکوادۆر بویەوە.
یارییەکەش بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە کۆتاهات
،دی پۆڵ لە خولەکی 40 و مارتینێز لە خولەکی 84 و مێسی لە خولەکی 93 گۆڵەکانی ئەرجەنتینیان تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و رووبەروی کۆڵۆمبیا دەبێتەوە،ئیکوادۆریش ماڵئاویی لە کۆپا کرد.
هەر لە کۆپا ئەمریکا و لە قۆناغی 8 هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا رووبەروی ئۆرۆگوایی بویەوە.
یاریەکەش بەبێ گۆڵ چوە کاتی زیاد کراو و دواتر بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی 2-4 لە بەرژەوەندی کۆڵۆمبیا بەکۆتاهات.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و رووبەروی ئەرجەنتین دەبێتەوە،هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایش ماڵئاوایی کرد.