ئینگلتەرا سەرکەوت بۆ قۆناغی دواتر و چیکیش ماڵئاوایی کرد
تهمموز 4, 2021لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە قۆناغی 8 هەڵبژاردەی ئینگەلتەرا رووبەروی ئۆکرانیا بویەوە.
یاریەکەش بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئینگەلتەرا بەکۆتاهات، هاری کەین دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 4 و 50 و ماگوێر لە خولەکی 46 و هێندەرسۆن لە خولەکی 64 گۆڵەکانی ئینگەلتەرایان تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئینگەلتەرا سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و رووبەروی دانیمارک ئەبێتەوە و ئۆکرانیاش ماڵئاواییان کرد لە یۆرۆ.
هەر لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە قۆناغی 8 هەڵبژاردەی دانیمارک رووبەروی چیک بویەوە.
یاریەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی دانیمارک بەکۆتاهات،تۆماس دێلاینی لە خولەکی 5 و دۆبلێرگ لە خولەکی 42 گۆڵەکانی دانیمارکیان تۆمار کرد،
و گۆڵەکەی چیکیش لە رێگەی پاتریک چیک لە خولەکی 49 تۆمار کرا.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی دانیمارک توانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و رووبەروی ئینگەلتەرا دەبێتەوە و چیکیش ماڵئاوایی لە یۆرۆ کرد.